٨ی ئایار، یادی نەخۆشانی تالاسیمیا

هەموو ساڵێک لە ٨ی ئایار، ڕۆژی جیهانی تالاسیمیا یادی ئەو نەخۆشانە دەکرێتەوە کە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ڕۆژێکە بۆ ئاهەنگ گێڕان بۆ ئەو نەخۆشانەی کە زیندوون و تێدەکۆشن بۆ ژیانێکی باشتر.

ناوەندی هەواڵ

 

تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی هیمۆگلۆبینە، هیمۆگلۆبین پڕۆتینێکی دەوڵەمەندە بە ئاسن کە لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا دەدۆزرێتەوە، ئەرکی گواستنەوەی ئۆکسجینە بۆ خوێن، ئەو کەسانەی کە تالاسیمیایان هەیە کەمتر لە بڕێکی ئاسایی هیمۆگلۆبینیان هەیە، ئەمە لەوانەیە ژیان زۆر قورس بکات، چونکە زۆرجار پێویستی بە چەندین خوێن گواستنەوە هەیە، هەندێک کەس کە نەخۆشی خوێنیان هەیە هەموو دوو هەفتە جارێک پێویستیان بە خوێن گواستنەوە هەیە.

 

هەموو ساڵێک لە ٨ی ئایاردا کە بەڕۆژی جیهانی تالاسیمیا ناسراوە، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تالاسیمیا (TIF) چەندین چالاکی جۆراوجۆر دەست پێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ نەخۆشییەکە، ئامانجی ئەم چالاکییانە بریتییە لە بەهێزکردنی گفتوگۆکان لە دەوری بابەتەکە بۆ ماوەی ساڵێک.

 

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە، کەمخوێنی، ماندووبوون، سەرگێژبوون، کورتبوونەوەی هەناسە، زیادبوونی مەترسی هەوکردن و ئاوسانی سک، هەندێک لەو کەسانەی کە تالاسیمیایان هەیە ماددەی ئاسنیان زۆرەو کاتێک لەش ئاسنی زۆری هەیە، دەتوانێت زیان بە دڵ و جگەر بگەیەنێت.

 

ئەو منداڵانەی کە ئەم نەخۆشییەیان هەیە زۆرجار ئەزموونی شکستهێنان دەکەن، واتە بە هێواشی گەشە دەکەن، لەوانەیە ئێسکی سەریان هەبێت کە شیوەی دەموچاویان ئاسایی نییە و بۆ زۆربەی منداڵان ئەم نیشانانە لە دوو ساڵی یەکەمی ژیانیاندا دەردەکەون.

 

بەپێی دوایین ئامارەکان، نزیکەی ٢٨٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی نەخۆشی تالاسیمیا بوون، نزیکەی ٤٣٩ هەزار کەس تووشی جۆرێکی توندی نەخۆشییەکە بوون.