بنەماڵەی شەنیاشار، ڕەحا ئامادەیە بۆ گۆڕانکاری

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار لە ٧٧٦ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و ڕایانگەیاند کە گۆڕانکاری مەرجی دادپەروەرییە و ڕەحا ئامادەیە بۆ گۆڕانکاری.

ڕەحا

 

ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، دوو کوڕ و هاوژینەکەی ئامینە شەنیاشار لە پرسوسی ڕەحا لەلایەن کەسوکار و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە، ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی ئامینە شەنیاشار بۆ دادپەروەری لەگەڵ فەریت شەنیاشاری کوڕی کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو، لە ٧٧٦ەمین ڕۆژیدایە.

 

بەهۆی کۆتایی هەفتە کە دەرگای دادگا داخراوە، ئامینە شەنیاشار لە ماڵەکەی خۆیدا لە پرسوس بەردەوامە لە چالاکی ئێشکگری و فەریت شەنیاشار بۆ کاری هەڵبژاردنەکان چووە سەر شەقام.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لە هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆیاندا ئەم بابەتەیان بڵاوکردەوە: بووە ٧٧٦ ڕۆژ،  دادپەروەری جێبەجێنەکرا، ئێمە دادپەروەریمان دەوێت، گۆڕان مەرجێکە بۆ دادپەروەری، ڕەحا ئامادەیە بۆ گۆڕانکاری.