لە فرۆکەخانەی هەولێر ئەزمیە ئارسوی سیاسەتمەدار دەستگیر کرا

پەدەکە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەزمیە ئارسوی سیاسەتمەدار دەستگیر دەکات و هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ئەزمیە ئارسو، سیاسەتمەداری کورد کە خەڵکى شاری شرناخی باکووری کوردستانە و نەخۆشییەکى سەختى هەیە، ویستى بەمەبەستی چارەسەر ڕوو لە دەرەوەى وڵات بکات، بەڵام لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى پەدەکەوە دەستگیر کراوە.

 

کەسوکاری ئەزمیە ئارسوی سیاسەتمەدار لە بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنوسی ئەزمیە دان، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەوە دەست نەکەوتووەکە لەکوێ زیندانیکراوە و چی بەسەر هاتووە.