٤.٨  ملیۆن منداڵ بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە

IPA  سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە ناوەندەکەی مەڕەش بوو، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٤.٨ ملیۆن منداڵ بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە هەر ٥ منداڵێک ١ منداڵ بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کاریگەری دەروونی و جەستەیی و کۆمەڵایەتی بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشکی نێودەوڵەتی منداڵان (IPA) ئەنجامی توێژینەوەکانی خۆی لەبارەی بارودۆخی ئەو منداڵانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی شاری مەرەشەوە زیانیان بەرکەوتووە، بڵاوکردەوە.

 

توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی منداڵان لە سەرتاسەری تورکیا ئەنجام دراوە و بەگوێرەی ئەنجامەکان لە سەرتاسەری تورکیادا، بە گشتی ٤.٨ منداڵ بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، واتە لە هەر ٥ منداڵێک ١ منداڵ بەهۆی لە ڕووی دەروونی و جەستەیی و کۆمەڵایەتییەوە زیانی بەرکەوتووە.

 

پزیشکی نێودەوڵەتی منداڵان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە منداڵاندا لە ماوەی ٦ مانگدا پرۆسەکە ڕوودەدات و کاریگەریی زەبر و زەنگەکان لەناکاو دەردەکەوێت، لە هەمان کاتدا جەختی لە گرنگی هاوکاری دەروونی بۆ منداڵان کردەوە، لەلایەکی دیکەوە ئاماژەیان بەوە کرد کە پێویستە بەردەوام بن لە هاوکاریکردنی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە.