ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئامەد دەستگیرکران بووە ٣٩ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئامەد وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان دەستبەسەرکراون ١٤٣کەس بووە و ژمارەی دەستگیرکراوەکان بووە ٣٩ کەس.
ئامەد
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن نوسینگەی داواکاری گشتی ئامەدەوە، لەسەر وتەی ئومیت ئاکبیک لە ٢١ شاردا دەستیپێکردووە، ژمارەی دەستبەسەرکراوان بووە ١٤٣ کەس و ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتە ٣٩ کەس.
دوای دەستبەسەرکردنی ١٢٨ کەس لە ٢٥ی نیسان، بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ درابوو، لە ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرکردندا کە بەردەوامی هەیە، ١٥ کەسی دیکە دەستبەسەرکراون و ژمارەی دەستبەسەرکراوان بووە ١٤٣ کەس، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر قەدەغەی پارێزەران بەسەر ئەو کەسانەدا سەپێنرا کە تازە دەستبەسەرکراون، ئەوانەشی لە ٢٥ی نیسان دەستبەسەرکران دادگایی کردنیان بەردەوامە.
١١ کەس کە دوێنێ ڕەوانەی دادگا کرابوون دەستگیرکران و ١٢ کەسیش ئازادکران، بە دەستگیرکردنی ئەو ١١ کەسە، ژمارەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون گەیشتە ٣٩ کەس و بە ئازادکردنی ١٥ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی ئازادکراون گەیشتە ٤٦ کەس.
خالیسە ئاکسۆی و کچەکەی دەستگیرکران
خالیسە ئاکسۆی کە ئێسکەکانی کوڕەکەی ئەگیت ئاکسۆی بۆ نێردرابۆوە، هەروەها کچەکەی میزگین کاراتاش، دوای ئەوەی وتەی دا لە دادگادا، گواسترایەوە بۆ دادگای سزای ئامەد بۆ دەستگیرکردن و دەستگیرکران.
ئەمانەی خوارەوە ئەو کەسانەن کە بە بڕیاری کۆنتڕۆڵی دادوەری لە زینداندا ئازادکراون:
ناسر یڵماز، خەتیب گونەی، محەمەد ئەمین شینجار، عوسمان چەلیک سوزان ئاکسو، خەبات میمکارا، هەلیل دەلەن، مستەفا چوکور، ئەنگین کاراکۆچ، ئەشرەف یاشا، هیڤدا گۆنەنچ، ئەحمەد عەلیناک و مستەفا پەکتاش کە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی"دەستگیرکرابوون، ئازادکران.
ئەو کەسانەی لە ٢٧ی نیسان دەستگیرکراون بریتین لە:
لەو کەسانەی ڕەوانەی دادگا کراون، ٢٨ کەس دەستگیرکراون و ٣١ کەسیش ئازادکراون، عەبدولڕەحمان گۆک، سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، بێریتان جانۆزەر، پەیامنێری ژن نیوز، ڕۆژنامەنووس محەمەد شا ئۆروچ و ڕامزی ئاککایە، پارێزەران سەرحات هەزەر، بورهان ئارتا، ئۆزوم ڤورگون، دەڤریم ڕۆنی ئاتیک، قادر شەنچی، بەرفین جان، موحسین ئاجار، عوسمان دەمیر، ڕومەت چەتین، مەهدی کایا، جوتکار عەمرا یوریک، حەمزە جیهانگیر، حەسرە یەلبۆگا، سوات ئاردا ئیسماعیل، شاهین بیسیملی، حەکیم کایا، میکایل باروت، تاجەتین ئاراز، نوروڵا ئۆزگون، عەبدولباری ماڤلای، فەریت ئاکتەپە، شەڕڤان دۆغان، جەسور یڵماز و سلێمان ئولوکان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" دەستگیرکران.
ئەو کەسانەی ئازادکران:
پارێزەر ئەیلول ئۆزگوڵتەکین، غوربەت ئۆزبەی ئۆنەر، ژیان سامیتۆغلو، مستەفا شینچی، بونیامین شەکەر، بەردان ئاجۆن و خالیسە داکالی، کینان ئایگای و فیرات تاشکین، هونەرمەند ئەلڤان کۆچەر، شاهپەری ئالفان بەیهان، دەڤریم دەمیر، ئۆزجان ئاتەش، یاڤوز ئاککوزو، سەدرەتین ئیناڵ، حەمدوسەنا ئۆزبەی، ئازادکران.
کادر حەسەن، خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی خۆبوون، مەحمەت یاڵچین و ڕەمەزان کاڤاڵ وتاڵێب تورانی کامێرەمان، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ٧٨ عەبدولغانی ئەلکان، ئاڤاشین یانار، تاریک ئایدەمیر. موسلوم شاهینسۆی، سلێمان ئەڤچی هاڤڤا گەنینچئۆغڵو، محەمەد مەنگ، زەینەپ دەمیر، سەییت ئۆزباش، حوسامەتین کلیچ و چەکدار کە پاشناوەکەی نەزانراوە ئازادکران، هەروەها پارێزەر ڕەسوڵ تەیمور و ڕۆژنامەنووس ئەحمەد کانبال لە نێو ئەو کەسانەدان کە لە زینداندا ئازادکراون.
ڕۆژنامەنووسان، عوسمان ئەکین و ساڵح کەلەش ڕەوانەی دادگا کراون و داوای ڕێوشوێنی دادوەری کرا.