بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر ژنانی کرێکار و فرۆشیار کردووە

ئەزگی چەلیک، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی کەسکی ئامەد، ئاماژەی بەوەکرد ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کرێکار بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کارەکانیان لەدەستداوە، لەبەرئەوە پێویستە مۆدێلی جێگرەوەی ئابووری لە هەرێمەکەدا بە شێوەی هاوکاری دروست بکرێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە ناوەندەکەی مەڕەش بوو، دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ملیۆنان کەس بەهۆی کۆچکردنەوە بێکار بوون، لەو پرۆسەیەدا، خەڵکێکی زۆر فرۆشگاکانیان لەدەستدا و بێکار مانەوە و زیانی زۆریان بەرکەوت، لە ١ی ئایاری ئەمساڵ، ڕۆژی کرێکاران، سەرنج دەخرێتە سەر کرێکارانی دەرەوەی بەرهەمهێنان.

 

بەهۆی کۆچکردنی دوای بوومەلەرزەکە، شار چۆڵکرا و پڕۆسەی بەرهەمهێنانیش وەستا، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا گەڕانەوەی شارەکان دەستیپێکردووە، بەڵام ئەو فرۆشیارانەی کە فرۆشگاکانیان وێران بووە لە فرۆشیاری دوورخراونەتەوە، خاوەنەکانی یەکێتییە کرێکارییەکان، کە تا ئێستا پشتیوانی نەکراون، نەیانتوانی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و زۆرترین زیانلێکەوتووان ژنانی کرێکارن، ئەو ژنانەی کە شوێنە بچووکەکانیان لەدەستداوە چەند مانگێک پێش هەڵبژاردنەکان بێکارن و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن بۆ کردنەوەی فرۆشگاکانیان و دەستکردنەوە بە بەرهەمهێنان.

 

لە ١ی ئایاردا ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت

ئەزگی چەلیک، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی ئامەد لە کۆنفیدراسیۆنی یەکێتیی کرێکارانی گشتی "KESK"، بە پیرۆزبایی ١ی ئایار دەستی بە قسەکانی کرد و ڕایگەیاند، ١ی ئایاری هەموو ساڵێک بە گردبوونەوەیەک پێشوازی لێدەکرێت، ئەمساڵ بەهۆی بوومەلەزەکەوە بە ڕێپێوان و لێدوانی ڕۆژنامەوانی پێشوازی لێدەکرێت، ڕێپێوانەکە لە ئامەد لە سێ لاوە بەڕێوەدەچێت و لە گۆڕەپانی دەروازەی چیا کۆدەبنەوە و لەوێ بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دەدریت، هاوکات ئەزگی چەلیک بانگهێشتی هەموو کرێکارانی ناوچەکەی کرد بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوان.

 

"زۆر گرنگە کە یەکگرتن بەردەوام بێت"

ئەزگی چەلیک ئاماژەی بەوەشکرد، بوومەلەرزەکە بە یارمەتی سیستمی سەرمایەداری و حکومەت بووە بە کارەسات، بەڵام ئەوان وەک ئەنجومەنی ژنانی کەسک لە ناوچەکانی بوومەلەرزە بوون و پشتگیری خەڵکەکەیان دەکرد، تا ئێستاش ئەندامانی چادرەکانی ژنان لەو ناوچانەن و بەردەوامن لە هاوکاری، وتیشی: لەم پڕۆسەی بوومەلەرزەیەدا، کێشەکانی ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، لەم ڕووەوە، ئێمە ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووینەتەوە، دەزانین کە زۆرێک لە هاوڕێکانمان لە بوارەکەدا هەستیارترن بۆ پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژنان و منداڵان، بەڵام هەندێک جار لە ڕێکخستنی ئەم هاوپەیمانێتییەدا، ئێمە بەس نەبووین بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستییانە، ئێمە وەک ئەنجومەنی ژنانی کەسک چادری ژنانمان کردەوەو پێداویستی پاککردنەوەمان لە ٨ی ئاداردا دابەشکرد، بە دڵنیاییەوە ئەمە بەس نییە، زۆر گرنگە کە ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت و پێداویستییە بنەڕەتییەکان لە هەر کاتێکدا دابین بکرێت.

 

"ژنان و فرۆشیارە بچووکەکان لە بەرهەمهێنان دوورکەوتنەوە"

ئەزگی چەلیک ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان بە سەربەخۆیی خۆیان یەکگرتنیان نیشانی ژنان داوە و هاوپەیمانی ئێستایان بە نەخشەکێشانی ژیانی نوێ لە دەرەوەی سیستمی سەرمایەداری پێکهێناوە، وتیشی: ژنانی کرێکار و گوندەکان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، کەمێک زەحمەتتر بوو بۆ کورد و گوندەکانی عەلەوییەکان کە هاوکارییان پێبگات، ئێمە دەزانین کە سیستمی سەرمایەداری سیستمێکە بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەپێشەوەن و دەبیندرێت، هەروەها دەزانین کە ژنانی کرێکار لەگەڵ کۆمپانیا بچووکەکان ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوونەتەوە لەم پرۆسەیەدا، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کارەکانیان لەدەستدا و نەیانتوانی لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا بن و بمێننەوە، ژنان لە گوندەکان مەڕوماڵاتەکانیان لەدەستدا و نەیانتوانی کێڵگە کشتوکاڵییەکان بکێڵن، ئەوان لە دەرەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنانن کە پێویستە ئێستا کاریان بۆ بکرێت.

 

"بە دروستکردنی بازاڕ لەگەڵ هاوکاری، دەتوانرێت بەرهەمهێنان دەستپێبکەنەوە"

ئەزگی چەلیک ئاماژەی بەوەدا، ئامانجی سەرەکییان بونیادنانەوەو گەڕانەوەیە بۆ ناوچەکانی ژیان و هەوڵدەدرێت بۆ بونیادنانەوەی ژیان لە ڕوانگەی ژینگەیی و ژنانەوە، وتیشی: زۆر گرنگە بەردەوام بین لەسەر ئەمە و بەڕێوەبردنی ئەو پرۆسەیەی کە لەگەڵ مۆدێلی جێگرەوەی بونیادنانی ئابووریدا هەیە، لەم ڕوانگەیەوە، پێویستە جێگرەوە دروستبکەین، ئێمە دەزانین کە ڕێکخستن لە هەموو شوێنێک بە شێوەیەکی هاوبەش هەنگاوێکە بۆ بونیادنانی جێگرەوەکان، جارێکی دیکە، دوای گەڕانەوە بۆ گوند، ژنان بە بەرهەمەکانی خۆیانەوە دەچنە بازاڕەوە، ئەمەش لە سەرەتای سیستمی جێگرەوەدایە، بۆیە پێویستە بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکان بەهێز بکرێن، لەم ڕووەوە، ئابووری بازاڕی خۆی بە بەڕێوەبەرایەتییەکی بەهێز و هاوکارییەوە بونیاد دەنێت.