تاژێ ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکەی شەنگالی ئاشکرا کرد

تاژی ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکەی شەنگال کە بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆرشی ژنان" دەستیپێکرد بوو، ئاشکرا کرد.

شەنگال

 

لە شەنگال کۆنفڕانسی ژنان بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" لەلایەن بزوتنەوەی ژنانی ئێزیدی-تاژێ بە بەشداری ٣٥٠ نوێنەر و ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئێزیدی و عەرەبی شەنگال ڕێکخرا.

 

ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکە بەم شێوەیەیە:

ئێمە وەک تاژێ کۆنفڕانسەکەمان لە ٢٣ی نیسان بە بەشداری زیاتر لە ٣٥٠ نوێنەر ئەنجامدا، میوان لە بەغدا و باشووری کوردستان و ئەڵمانیا ئامادەبوون، ئەو میوانانەی ڕوسیا و ڕۆژئاوا کە ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە ڕێگرییان لێکرا، هەروەها ئەو کەسانەی کە دەیانویست بەشداری کۆنفڕانسەکەمان بکەن، بەڵام دەرفەتیان نەبوو؛ ژنانی ئێزدی لە ئەرمەنستانەوە، فەلەکناس ئۆجا، سیاسەتمەداری ئێزدی، پارێزەر سۆسەن شۆمان، لە لوبنان لە دەستپێشخەری ئازادی نوێ بۆ پارێزەری ئۆجالان، ژنانی ئێزدی لە ڕوسیا و یەکێتی ژنانی ئێزدی ڕۆژئاوا بە دیمەن بەشدارییان کرد، هەروەها سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرۆکایەتی کەجەکە، بە پەیامێکی ڤیدیۆیی ئامادەی کۆنفڕانسەکە بوو کە تیایدا گرنگی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی و ڕێکخستنی ژنانی ئێزیدی دەربڕی، لە ناو سیمینارەکاندا چەندین پەیامی گرنگ دران، لە هەمووی گرنگتر لەسەر ئازادی بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سووربوونی ژنانی ئێزدی گفتوگۆی لەسەرکرا و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان لە ئەمڕۆدا ئەنجامی بەرجەستەی لە کەسایەتی ژنانی ئێزدیدا هەیە.

 

ژنان لە دژی گۆشەگیری تێبکۆشن

لە هەمان کاتدا ئەو پرسەی کە ژنانی ئێزدیش خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن لە شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ هاتە ئاراوە، جارێکی دیکە سووربوون لەسەر تێکۆشان بۆ چالاکییەکانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئەنجامدانی چالاکی نیشاندرا، بڕیاری کۆنگره ی ٢ی تاژێ بۆ تێگەیشتن لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، هێرشەکان دژی ڕێبەر ئاپۆ وەک هێرشە لە دژی خۆیان و هەڵوێست وەردەگرن، پێشکەشکردنی ژنۆلۆژی وەک زانستی ژنان بابەتێک بوو کە لە کۆنفڕانسەکەدا تیشکی خرایەسەر، لە هەمان کاتدا، کۆنفڕانسەکە تیشکی خستەسەر گرنگی ڕێکخستنی ژنانی گەنج و پاراستنی سروشتی ژنان و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

 

 

ژنان تێکۆشانی ئازادی به رز دەکەنەوە

بەشداریکردنی ژنانی کورد، عەرەب، مەسیحی و ئێزدی لە کۆنفڕانسەکەدا جارێکی دیکە نیشانی دا کە ژنان بەبێ گوێدانە نەتەوە و ئایین و باوەڕ دەتوانن لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا کۆببنەوە و بەردەوام بن لە خەبات بۆ ئازادی ژنان، ئەو ژنانەی کە لە دەوری دروشمی "ژنان، ژیان و ئازادی" کۆبوونەوە ڕایانگەیاند کە تا کۆتایی بەرەنگاری هەموو جۆرەکانی نایەکسانی و توندوتیژی و هێرش و دەسەڵات دەبنەوە و خەبات بۆ ئازادی ژنان زیاد دەکەن.