بوونی ژنان لە هۆڵی وەرزش و لە دۆخێکی نالەباردا

ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن ژنانی بینەر لە یاریگای ئازادی هێشتا دوورخراوەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لەکاتێکدا مەهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، ڕایگەیاند کە هیچ قەدەغەیەک لە ئامادەبوونی بینەری ژن لە یاریگاکەدا نییە، بەڵام وێنەگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە کە ڕەتکردنەوەی قسەکانی دەردەخەن.

 

بەگوێرەی وێنە بڵاوکراوەکان، لەگەڵ ئەوەی کە ژمارەیەکی سنووردار لە ژنان ڕێگەیان پێدرابوو ئامادەی یاریگاکە بن، بەڵام ڕێگەیان پێنەدرا لەسەر کورسییە چۆڵەکانی ناو یاریگاکە دابنیشن و ناچاربوون لەو شوێنانە دابنیشن کە هەندێک لە کورسییەکانی لەژێر چاکسازیدان و تێکچوون، تا سەیری یاری نێوان ئێران و کینیا بکەن.

 

پێویستە بگوترێ کە سەرەڕای پڕوپاگەندەی هەمیشەیی ڕژێمی ئیسلامیی، ئازادی ژنان لە چالاکییە کۆمەڵایەتی، سیاسی، هونەرییەکان و ئامادەبوون لە شوێنە وەرزشییەکان، پەراوێزخستنی ژنان و ئەو سنووردارکردنانەی بەسەریاندا سەپێنراوە، بە ڕوونی نیشانی دەدەن کە ئەم ڕژێمە دژە ژنە تا چەندە لە هەوڵدایە بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە کۆمەڵگەدا.