دەستگیرکردنی سپیدە قالیان دوای چەند کاتژمێرێک لە ئازادکردنی

سپیدە قالیان، چالاکوانی مەدەنی و زیندانی سیاسی، کە دوێنێ ئازاد کرا، دوای چەند کاتژمێرێک جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ١٥ی ئادار، سپیدە قالیان، چالاکوانی مەدەنی و زیندانیی سیاسی، پاش مانەوەی ٤ ساڵ و ٧ مانگ لە زیندان ئازاد کرا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوای ئازادکردنی، سپیدە قالیان هاوار دەکات "خامنەی زوحاک ئەتکێشینە ژێری خاک " و دواتر لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: ئەمجارە بە هیوای ئازادی ئێران هاتمە دەرەوە! بە هیوای ئازادکردنی ئازیزانم، سپێدە کاشانی، نیلوفەر بەیانی، زەهرا زەهتابچی، بەهارە هیدایەت، گۆڵڕوخ ئیرایی، ناهید تاگوی و هەموو زیندانیانی سیاسی بەتایبەت ژنان.

 

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سپیدە قالیان دوای چەند کاتژمێرێک لە ئازادکردنی، لە ڕێگای دێزفول لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. باس لەوەش کراوە کە خێزانەکەی لە بارەگای زانیاریدان بۆ بەدواداچوون لە دۆخی سپیدە قالیان و تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر دەستگیرکردنی منداڵەکانیان بەدەست نەگەیشتووە.

 

هەروەها باس لەوەش کراوە، چەند کەسێک کە فیلمی دەستبەسەرکردنی سپیدە قالیانیان گرتووە، دەستبەسەر کراون و هیچ هەواڵێک لە چارەنووسیان نییە.