تەندروستی سلێمانی: تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن زیادی کردووە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، ساڵانە توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن لە سلێمانی زیاد دەکات و لە ساڵی ڕابردوو ١٥٧ کەس تووشی ئەو جۆرەی شێرپەنجە بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئامارێكی تایبەتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكە بوون لە پارێزگای سلێمانی زیادی كردووە و ساڵانە ژمارەی تووشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە ڕوو لە هەڵكشانە.

 

بەپێی ئامارەكە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكە لە ساڵی ٢٠١١ لە پارێزگای سلێمانی تەنها ٧٥ كەس بووە، لەكاتێكدا ئێستا ژمارەی تووشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە زیادی كردووە بۆ زیاتر لە دوو هێندە و ساڵی ڕابردوو ١٥٧ تووشبووی شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكە لە سنوری سلێمانی تۆماركراوە.

 

بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارە لەلایەن تەندروستی سلێمانیەوە لە کاتێکدایە کە مانگی ئاداری هەموو ساڵێک بە مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی کۆلۆن ناسراوە.