"دەبێت لە دژی شەڕی تایبەت ڕای گشتی ئاگادار بکەینەوە"

مەدیا غانم، ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا سیاسەتی شەڕی تایبەت بەسەر خەڵکدا جێبەجێ دەکرێت و پێویستە هەموو ئەو سیاسەتانە بە ڕای گشتی ڕابگەیەنرێت.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ- کاتێک گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئازادی ژیانیان بونیاد دەنێن، لەلایەن چەندین هێزی دەسەڵاتدار و بەتایبەتی دەوڵەتی تورکەوە دەکرێنە ئامانج، مەدیا غانم، کە وەک ڕۆژنامەنووسێک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کار دەکات، هێرشە جەنگییە تایبەتەکانی دەوڵەتە باڵادەستەکانی دژ بە خەڵکی هەرێمەکە بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە خستنەڕووی سیاسەتی شەڕی تایبەتدا یەکلاکەرەوەیە و پێویستە هەموو ڕۆژنامەنووسان ئەو سیاسەتانە ئاشکرا بکەن.

 

"هەرێمەکەمان چەندین هێرشی کراوەتەسەر"

مەدیا غانم، ئاماژەی بەوەدا کە سیاسەتی شەڕی تایبەت جیاوازە لە شەڕەکانی تر، چونکە پێویستیان بە ڕەزامەندی و چەک نییە وتی: سیاسەتی شەڕی تایبەت بە پلەی یەکەم ئامانجی هزرە، بەڵام هێشتا ناتوانین شەڕی تایبەت لە جەنگەکانی تر جیابکەینەوە، لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا فەرمانڕەواکان تاکتیکی جەنگی تایبەتیان دەستپێکرد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، یەکێک لەو ناوچانەی کە ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی شەڕی تایبەت ببێتەوە دژی ئەو کۆمەڵگەیەی کە نزیکەی ١٢ ساڵە لێرە ژیاون، واتە لە دژی ئێمە هەموو جۆرە شەڕێکی سەربازی و جەنگی دیکە بەرپا دەکرێت، هەرێمەکانمان چەندین هێرشی لەسەر ئەنجام دراوە، وەک ماددە هۆشبەرەکان بۆ بەلاڕێدابردنی گەنجان لە کولتورەکەیان و چەندین سیاسەتی شەڕی تایبەت لە دژی خەڵکی هەرێمەکە.

 

"لە دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت دەبێت ئێمە هۆشیار بین"

مەدیا غانم تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ڕۆژنامەوانی و وتی: سیاسەتی شەڕی تایبەت گەورەترین چەکی دژ بە کۆمەڵگەکانە، دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بیرۆکەکانیان بەسەر جەماوەردا بسەپێنن، سیاسەتی جەنگی تایبەت کۆمەڵگەکان لەناودەبات، بۆیە دەبێت ئێمە لە دژی ئەو سیاسەت و کردارانە هۆشیار بین کە لە سروشت و کلتووری خۆمان دوورمان دەخاتەوە.

 

"دەبێت ڕای گشتی هۆشیار بکەینەوە"

مەدیا غانم لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکرد کە میدیا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گۆڕینی کێشە گرنگەکانی کۆمەڵایەتی یان سیاسی یان ئابووری لە ئەجێندای گشتیدا، میدیا دەتوانێت ڕۆڵێکی ئەرێنی ببینێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە کاریگەری لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی هەیە، لە کاتێکدا ڕژێم و دەسەڵاتە دەسەڵاتدارەکان هەوڵ دەدەن تۆوی ترس لە ڕێگەی شەڕێکی تایبەتەوە لە ناوچەکەدا بچێنن، دەبێت ئەندامانی ڕاگەیاندن لە بەرامبەر ئەو تاکتیکانەی شەڕی تایبەت کۆمەڵگە ئاگادار بکەنەوە، وتی: لە هەرێمەکانی ئێمەدا شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەچێت، ئەرکی ئێمەیە کە پێوەر و کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە بە گەلەکەمان بڵێین، ئێمە دەبێت کۆمەڵگە لە جەنگ بپارێزین دەبێت پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی ژنان بکەین لە ناوچەکەدا.