٥٠٨ منداڵ ڕادەستی خێزانەکانیان کراون

وەزارەتی خزمەتگوزاریە خێزان و کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، ٥٠٨ منداڵ کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، پاش پشکنینی ناسنامەکانیان ڕادەستی خێزانەکانیان کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی خزمەتگوزاریە خێزان و کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی دانەوەی ئەو منداڵانەی لە بوومەلەرزەکەدا زیانیان بەرکەوتووە، ڕایگەیاند، لەو ١٠ شارەی بوومەلەرزە تێیدا ڕوویدا، یەک هەزار و ٣٩٦ منداڵ چارەسەرکراون و توانرا ناسنامەی یەک هەزار و ١١٤یان دیاری بکرێت،  ٥٠٨ منداڵ ڕادەستی خێزانەکانیان کراون، ناسنامەی ٢٨٢ منداڵیش ئاشکرا نەکراوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆی یەک هەزار ٣٩٦ منداڵ چارەسەرکردنی ٧٢١ منداڵ بەردەوامی هەیە و چارەسەری ١٦٧ منداڵیش تەواو بووە و لە ژیر پاراستنی وەزارەتدان.