بەنداوی کارتالکایا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە مەترسی دروستکردووە

بەنداوی کارتالکایا لە ناوچەی بازارجیخ زیانی بەرکەوتووە و لە کەناری بەنداوەکە و لەسەر دەروازەکانی مەترسی هەیە، جگە لە هۆشداری "مەچۆ ئێرە" هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە بڵاونەکراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەنداوی کارتالکایا لە ناوچەی بازارجیخی مەڕەش زیانی بەرکەوتووە و لە کەناری بەنداوەکە و لەسەر دەروازەکانی مەترسی هەیە، جگە لە هۆشداری "مەچۆ ئێرە" هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە بڵاونەکراوەتەوە.

 

بەھۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە کە ناوەندەکەی مەڕەش بوو، بەنداوی کارتالکایا زیانی بەرکەوتووە، لەسەر ڕێگاکانی قڵیشاوی فراوان و قووڵ هەیە و دەروازەکانی کەوتوونەتە خوارەوە، سەرەڕای ئەوە پشتگوێ خراوە و مەترسی دروستکردووە، دەسەڵاتیش تەنها هۆشداری "مەچنە ئێرە"یان داوە و هیچ ڕێوشوێنێکی دیکە نەگیراوەتەبەر.

 

هاوکات بەهۆی خراپبوونی ڕێگەکانیشەوە هیچ کارێک نەکراوە، کە چۆن خۆبەخشەکان و تیمەکانی فریاگوزاری بتوانن بگەنە دەستی قوربانییەکان.