"بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیاسەتی لەناوبردنی گەل ڕێگای ئازادییە"

مزگین حەسەن، بەڕێوبەری ناوەندی لێکۆڵینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنان، ئاماژەی بەوەدا کە بیرۆکەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی سیاسەتی لەناوبردنی ژنان و کۆمەڵگە، ڕێگای ئازادییە و داوای بەرزکردنەوەی تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری کرد.

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ- خوڵقێنەری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە کە ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرییەکی تووندی بەسەردا سەپێنراوە و لە ژیان و مافە یاساییەکانی بێبەشە، فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان و کۆمەڵگە پێناسەی ژیان و بوون و ناسنامەیە.

 

مزگین حەسەن، بەڕێوبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی مافەکان و پاراستنی ژنان ئاماژەی بەوەدا، کە بیرۆکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاکە ڕێگایە بۆ سەرکەوتنی ئازادیی ژنان و کۆمەڵگە، بۆیە بە گۆشەگیری دەیانەوێت گەلی ئازادیخواز لە بیری ڕێبەرەکەی دووربخەنەوە و پێویستە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری بەرزبکەنەوە.

 

دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"

مزگین حەسەن فەلسەفە و ئایدۆلۆژیاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بۆ ئازادیی ژنان خستەڕوو و وتی: بەر لە قبوڵکردنی فەلسەفەی ئازادیی ژنان لە کوردستان و جیهان، مرۆڤایەتی لەژێر سایەی سیستمی پیاودا ژیاوە، بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئۆجالان بۆ ژنان لە هەموو شوێنێکی کوردستان پەرەیسەندووە، هەروەها لە چەندین بابەتی پەیوەست بە ئازادی و هۆشیاری ژنان و هۆشیاری ڕزگاری ژنان لە سیستمی حوکمڕانی پشتیوانی لە ژنان کرد، لەسەر ئەم بنەمایە دەبینین کە ژنان کاری خۆیان بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ دەبینین، ڕاپەڕین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ئاسایی نییە و لەناکاو سەریهەڵداوە، بەڵام ئەمە دەرئەنجامی بیروبۆچوونە ئازادەکانی ڕێبەر ئاپۆیە، ڕێبەر ئاپۆ وتویەتی "ئەگەر ژنان ئازادی خۆیان بەدەستنەهێنن، ئەوا گەرەنتی ژیانیان ناکەن، بەڵام ئەگەر ژنان ئازادی خۆیان بەدەستبهێنن، ئەوا گەرەنتی کۆمەڵگە و خێزان و ژیانی خۆیان دەکەن"، لە بەرامبەر ئایدۆلۆژیای پیاوسالاریدا ڕێبەر ئاپۆ دەیویست ژنان پەرە بە بیرۆکەکانیان بدەن و هەروەها پرسی خۆپەرستی پیاو و بەجێهێشتنی لەژێر چەتریاندا ڕەتکردەوە.

 

ڕاپەڕینەکانی ژنان

مزگین حەسەن، تیشکی خستەسەر هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێڕوانینەکانی لەسەر ئازادیی گەلان و وتی: ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ ئازادیی ژناندا گرنگییەکی زۆری بە ئازادیی گەلان داوە، کە ماف و تێڕوانین و ڕۆڵیان هەبێت لە هەموو شێوەکانی ژیاندا، ئەمڕۆ دەبینین ئەو ڕاپەڕینانەی کە بە پێشەنگایەتیی ژنان دەستپێدەکەن و هەموو خەڵک جێگەی خۆیان دەگرنەوە و تێیدا درێژەپێدەری بازنەی ئازادیە، لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵی کۆمەڵگە لە ڕێپێوانی ئازادیدا دیارە، ئەو سیستمەی لە هەرێمدا دامەزراوە لە ڕێگەی بیروڕای ئازادەوە ڕێگەی بە هەموو خەڵک داوە لە هاوسەنگیدا بژین، لەلایەکی دیکەشەوە هێز و متمانەی زۆری بە ژنان داوە، کە لە هەموو شوێنێک دەتوانن کارەکانیان جێبەجێ بکەن، بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ بووە هۆی ئەوەی کە پرسی ئازادی ژنان و خەڵک لە هەموو شوێنێک بڵاوببێتەوە، ئەمڕۆ دەبینین هەموو ئەو گەل و قەوارەیەی لەسەر ئەم خاکە دەژین لە ڕووی قبوڵکردنەوە گەشەی ئەرێنیان کردووە، هاوسەنگی ژیانی هاوبەش و یەکتر قبوڵکردن لە هەرێمدا چەندین کێشەی پەیوەست بە یاسا و نەریتی ژنان کەمکردووەتەوە.

 

"گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان نیشان دەدات"

مزگین حەسەن لەبارەی گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: گۆشەگیریی سەر ڕێبەری ئاپۆ دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێشێلکردنی ئاشکرای ئەو یاسایانەیە، مافی هەموو زیندانییەکە بتوانێت خزم و پارێزەرەکانی ببینێت و پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە بکات، بەڵام دەبینین هەموو ئەمانە بۆ ڕێبەر ئاپۆ نییە گۆشەگیری مانای بڕینی بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆیە لە کۆمەڵگە، چونکە دەزانن بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگە بەهێز دەکەن و دەتوانن وەڵامی هەموو سیاسەتە بکوژەکانیان بدەنەوە، گرنگە ئێمە وەک ژنان و کۆمەڵگە ڕێکخراوەکەمان بەهێز بکەین و هەموو هێزە پیلانگێڕەکان ببەزێنین، پاشان دەتوانین ئازادی هەمیشەیی بۆ رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین.