باری نائاسایی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە ڕاگەیەندرا
تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکەپە، کە لە ناوەندی هەماهەنگی زانیارییەکانی بوومەلەرزە چاودێریی پێشهاتەکانی پەیوەست بە بوومەلەرزەکە دەکات، ڕایگەیاند، بڕیاری باری نائاسایی لە ١٠ شاری زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە ڕاگەیاندووە.
ناوەندی هەواڵ
تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە دوای ٢٤ کاتژمێر سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی کوردستان لە بەردەم کامێراکان دەرکەوت و باری نائاسایی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەردۆغان لە ناوەندی هەماهەنگی زانیاری بوومەلەرزە چاودێری پێشهاتەکانی پەیوەست بە بوومەلەرزەکە دەکات و دوایین هاوسەنگی ئاشکرا کردووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٣ هەزار و ٥٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ٢٢ هەزار و ١٦٨ کەسیش بریندار بوون.
ئەردۆغان باسی لەوەشکرد، باری نائاسایی بۆ مەڕەش، سەمسور، ئەدەنە، ڕەحا، هاتای، ئامەد، دیلۆک، عوسمانییە، مەلەتی و خەرپێت دەرچووە.