پێکدادانی ناوخۆیی کاریگەری لەسەر بارودۆخی ژنانی لیبیا هەیە

لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دۆخی سیاسی لیبیا بەرەو خراپی دەچێت و ململانێکان زیادیکردووە، ناکۆکی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای وڵاتەکەدا کاریگەری لەسەر بارودۆخی ژنان هەیە.

ئیبتیسام ئەغفیر

 

بنغازی- دابەشبوونی وڵات لەنێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی لیبیادا گەیشتووەتە بواری سیاسی و یاسایی، هەر لایەنێکی وڵات چیتر یاسای خۆی هەیە و لەگەڵ یاساکانی لایەکەی تردا وەک یەک نییە، یاسا و بڕیارەکانی ژنانیش لە لایەکی وڵات وەک ئەوی دیکە نییە.

 

جازیە ئەشیتعیر، چالاکوانی مافی مرۆڤ، لە بنغازی باسی لە قەیرانەکانی لیبیا کرد و وتی: جیاوازی زۆر هەیە بەهۆی هۆکاری سیاسی نایاساییەوە، بۆ نموونە، کۆنگرەی نیشتیمانی گشتی چەندین یاسای دەکردووە کە گرێدراوە بە مافی ژنان لە هەرێمی ڕۆژهەڵاتی وڵات و پەسەند نەکراوە، چونکە پەرلەمان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە یاساکانی ئەوێی گرتووەتە دەست، لە ناوچەی ڕۆژهەڵات چەندین بڕیار لەسەر ژنان درا، بەڵام پێدەچێت دەنگی ئەوان لە ناوچەی ڕۆژئاوا نەبێت، بەهۆی دابەشبوونی دامەزراوە یاسایی و جێبەجێکارەکانەوە، بۆ نموونە فەرماندەی سەربازی دەرنا بن جەواد بڕیاریدا هاتوچۆی ژنان بە بێ مەحرەم قەدەغەیە، هەرچەندە بڕیارەکە لەلایەن زۆرێک لە چالاکوانانی مافەکانی ژنانەوە پەسەند نەکرا، دواتر گۆڕدرا و هەموو کەسێک لە تەمەنی ١٨ بۆ ٤٥ ساڵیدا، چ نێر و چ مێ، نابیت بەبێ ڕێگەدانی ئەمنی بچنە دەرەوە، کاتێک پەرلەمان بوو بە تاکە دەسەڵاتی یاسادانان، هەموو یاساکان ڕەتکرانەوە، دوابەدوای گۆڕانکارییەکانی ڕێککەوتننامەی سخێرات و بەئامادەبوونی حکومەتی یەکێتی نیشتمانی دەسەڵاتی یاسادانانی ئێمە بووە پەرلەمان و ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ ڕاوێژکردن دامەزرا، کە حکومەت دەبێتە یەک، بڕیاری گشتی لەسەر ئاستی لیبیا دەدرێت.

 

"بڕیاری یاسایی لە هەرێمەکاندا بە یەکسانی جێبەجی ناکرێت"

جەمیلە ئەلئەمین بن عەتیق، پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ لە تەرابلوس وتی: دابەشبوونی سیاسی و نەبوونی یاسادانان لە وڵاتدا ڕێگەی بە هەر لایەنێکی وڵات داوە کە دۆخەکە لە لایەکی ترەوە نەبینن و بڕیار و یاساکانی یەکتر قبوڵ نەکەن، یاسای ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەییەوە دەرچوو بۆ هەموارکردنی یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ١٩٨٤ی یاسای هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات ڕەوا نین، هەروەها ئەو یاسایەی کە پەرلەمان دەریکردووە سەبارەت بە لەکارخستنی ئەنجومەنی شایەتی لە هەرێمی ڕۆژئاوای لیبیا پەسەند نەکراوە و ماڵی ئیفتا هێشتا بەپێی یاسا کاردەکات.

 

لە کۆتایدا وتی: لە ڕابردوودا، سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا دادگایەکی یاسایی دابمەزرێت، بەپێی ئەوە دادگای باڵا لە تەرابلوس کۆبووەوە و لە ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاریدا بەردەوام بێت لە کارەکانی نووسینگەی یاسادانانی پێشوو، ئەمانە هەندێک لە دەرئەنجامەکانی ئەو دابەشبوونە سیاسییەن کە دەمانەوێت کۆتایی پێ بهێنین، لەڕێگەی هەڵبژاردنی یاسادانان و ڕیفراندۆمەوە دەسەڵات بەتەواوی لە لیبیا ڕێکبخرێت.