ئەندامانی شاندی نێودەوڵەتی لە دژی گۆشەگیری چاوپیکەوتن لەگەل سی پی تی دەکەن

ئەندامێکی شاندی نێودەوڵەتی دژی گۆشەگیری ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ سی پی تی، کە هیچ لێدوانێکی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەداوە، کۆدەبنەوە.

ئامەد

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٤ ساڵە لە زیندانی جۆری ئێف-ی ئاسایشی باڵای ئیمراڵی لە ژێر هەلومەرجی گۆشەگیریی سەختدا دەستبەسەرکراوە، عەبدوڵا ئۆجالان، لە دوای ساڵی ٢٠١٩ مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا و لەلایەن ئازادیخوازانەوە لە جیهاندا، پێنج جار لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆبووەوە.

 

بەڵام لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ەوە تا ئەمڕۆ ڕووبەڕووی قەدەغەی پارێزەران بووەتەوە، و مافی بینی بنەماڵەکەشی پێشێلکراوە، دوایین جار لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١دا بە تەلەفۆن چاوپێکەوتن ئەنجامدرا، هەروەها ڕاشگەیەندراوە کە پەیوەندییەکە پچڕاوە، نوێترین سەردانی کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپاش "CPT" نیگەرانی بەدوای خۆیدا هێنا، نوسینگەی یاسایی ئەسرین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە بیستوویانە عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ سی پی تی ئەنجامنەداوە، داواکاری خێزانەکان و پارێزەران و نوێنەرانی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و سیاسەتمەداران بۆ کۆبوونەوە سەرکەوتوو نەبوو، هەروەها عەبدوڵا ئۆجالان بە "سزای دیسپلینی" سزا دراوە و ماوەی  ٢٢ مانگە هیچ زانیارییەک دەربارەی بەدەست نەگەیشتووە، لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان نیگەرانیی لەبارەی ژیانی عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەردەبڕدرێت و بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەش چالاکی ئەنجام دەدرێت.

 

کۆبوونەوەکانی شاندی نێودەوڵەتی دژ بە گۆشەگیری

سەبارەت بە گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، ئەندامانی شاندی نێودەوڵەتی دژی گۆشەگیری، گروپێک لە ٣٦ پارێزەر و ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمی لە ٧ وڵاتی جیاوازەوە، لە ٢٥-٢٧ی کانوونی دووەم لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرە و ئامەد کۆبوونەوەیان کرد.

 

شاندەکە ڕایگەیاند کە دوای ئەوەی هەموو داواکارییەکان بۆ گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان بێ ئەنجام بوو، لە سێ ڕۆژدا شاندەکە لەگەڵ خانەوادەی ڕێبەر ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش، کە لە ئیمرالی لەژێر گۆشەگیریدان، کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، هەروەها لەگەڵ کۆمەڵەی پشتگیری یاسایی لەگەڵ خانەوادەی زیندانیان و سزادراون (MED TUHAD-FED)، کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (DTK)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (DBP) و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکانی تری کورد و ڕێکخراوەکانی ژنان کۆبوونەتەوە و کەسوکاری زیندانیانیش ئاماژەیان بەوەداوە کە هیچ زانیارییەکیان لەسەر زیندانییەکان پێ نەگەشتووە و نەیانزانیوە کە باشن یان نا و نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە.

 

شاندەکە بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازیی ئەوروپا دەکات

شاندەکە ئاماژە بەوە دەکەن بەتایبەتی دوای دوایین کۆبوونەوەی تەلەفۆنی ساڵی ٢٠٢١، دۆخی دەستبەسەرکردن لە زیندانی ئیمراڵی، لەم دواییانە کە لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە لێکۆڵینەوە دەکرێت، دەریدەخات کە بارودۆخیان تێکچووە، شاندەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دوای کۆبوونەوەکان لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکان بڵاویان کردەوە، داوای لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر و وردیان کرد هەم لە گۆشەگیری و هەم لە فشارخستنە سەر ئەو کەسانەی کە جەخت لەسەر مەرجەکانی گۆشەگیری دەکەن، شاندەکە لە بانگەوازییەکەیدا وتی: داوا لە تورکیا دەکەین کە یاسا لە زیندانی ئیمراڵی جێبەجێ بکرێت، لە وڵاتانی ئەوروپا دەخوازین مافی مرۆڤ بپارێزێت و مافی مرۆڤ بۆ بەرژەوەندییە جیۆپۆلەتیکی و ئابوورییەکان نەکەنە قوربانی.

 

"مافی مرۆڤ لە پێشێلکاریدایە"

کارۆلین ئیسابێلا ئۆبری، پارێزەری بارۆی جنێف، بۆچوونی خۆی دەربارەی پێشێلکارییەکان بڵاوکردەوە و وتی: ئێمە وەک پارێزەرێک ئەو پیشێلکاری مافانەی کە ئەمڕۆ دەیبینین، ئێمە زۆر سەرسام بووین، عەبدوڵا ئۆجالان و ئەوانەی کە زۆرجار ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەبنەوە لە زیندانەکاندا لەژێر فشاردان و ئێمە لەگەڵ پارێزەران کۆبووینەوە، لە بارەی زیندانەکانەوە قسەمان کرد، هەڵوێستی دادگاکان و فشاری پۆلیس لە ڕاستیدا دەکرێت، من وەک پارێزەرێک دەڵێم پارێزەرەکان کەسانێکن کە پیشەی سەربەخۆی خۆیان هەیە، دەبێت ئەو کێشانەی پارێزەران تێیدا دەژین لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، چونکە پیشێلی مافی هەر مرۆڤێکە.

 

هەروەها دەربارەی گۆشەگیری کارۆلین ئیسابێلا ئاوبری ڕایگەیاند، کە پێویستە لێکۆڵینەوە لە پرۆسەی گۆشەگیریی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی زیندانیان بکرێت، "پێم وایە ئەم گۆشەگیرییە نادادپەروەرانەیە، پێویستە وەڵامی داواکارییەکانی پارێزەر بدرێتەوە و ڕێگە بە ئەندامانی خێزان بدرێت بچنە زیندانەوە، چونکە ئەمانە مافی زیندانیانن و ناتوانیت ئەو مافانەیان لێ وەربگریت، ڕێگری لەم مافە لە جیهاندا تاوانە".

 

"ئێمە پێمان وایە پەیوەندی بە سی پی تیەوە بکەین"

پارێزەر ئانیا لیان لە ئەڵمانیاوە چووەتە تورکیا و ئاماژەی بەوەکرد، کە ئامانجیان ئەوەیە کە یەکەم جار پەیوەندی بکەن بە ئەندامانی سی پی تی کاتێک دەگەڕێنەوە ئەوروپا، وتی: ئەندامانی سی پی تی دوای سەردانەکەی ساڵی ٢٠٢٠ ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە و تا ئێستا ڕاپۆرتێکیان لەسەر دوایین سەردان لە ئەیلولی ٢٠٢٢دا بڵاونەکردووەتەوە، بۆیە چاوەڕوانی خوێندنەوەی ئەم ڕاپۆرتە دەکەم و چاوەڕێم کە دەبێت چی لە ڕاپۆرتەکەدا بنووسرێت، هەروەها کاتێک گەڕاینەوە بۆ لای ئەندامانی سی پی تی کە سەردانی زیندانی ئیمرالییان کرد، گفتوگۆمان کرد.

 

"چیرۆکەکانی خێزانەکان کاریگەریان لەسەر من هەبوو"

ئانیا لیان، ئاماژەی بەوەکرد کە ڕاستیی توندوتیژی و گۆشەگیریی، کە لە چاپەمەنییەکاندا نابیندرێت، لە خێزانەکانەوە گوێی لێبووە و کاریگەری هەبووە لەسەری، وتیشی: بە گشتی گۆشەگیری و دەستبەسەرکردن، لە میدیاکانەوە دەرناکەوێت، من ئاگادار نەبووم، هەندێک شت سەبارەت بە فشار و گۆشەگیری و سزا بۆ چالاکی سیاسیم خوێندەوە، لێرە قسەکردن لەگەڵ ئەو خێزانانەی کە خزمەکانیان لە ئێستادا لە زینداندان و لەگەڵ ئەو باوکانەی کە پێنج منداڵی لە زۆر ناوچەی تورکیا لە زینداندان، هەستێکی زۆر جیاوازم لەلا دروستدەکات و تیگەیشتم کە پیشێلکاری هەیە و ڕووبەڕووی چی دەبنەوە.