بۆ ڕێگریکردن لە ناڕەزایەتییەکان بەلوچییەکان دەستگیردەکرێن

لە در‌ێژەی گردبوونەوەکان لە ڕۆژی هەینیدا، خەڵکی سیستان و بەلوچستان ڕژانە شەقامەکان و جەختان لە ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرەڕای توندی دۆخی ئەمنی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ئێران بۆ پێشگرتن لە ناڕەزایەتییەکان، خەڵک هەموو هەینی هەفتەیەک خۆپیشاندان ڕێکدەخەن و "هەینی خوێناوی" یاد دەکەنەوە.

 

دوێنێ هەینی ٢٧ی کانوونی دووەم، خەڵکی شاری دەزاب، ڕاسک، زاهیدان، کاش و شارەکانی دیکەی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لافیتەیەکیان بەرزکردەوە و دروشمی "نە پاشایەتی و نە بەڕێوەبردنی دیموکراسی یەکسانی"، "مەرگ بۆ خامنەیی"، "سفرەی ئێمە چۆڵە، خامنەیی"، "مەرگ بۆ دیکتاتۆر"، "مەرگ بۆ بەسیج"یان لەسەر نووسیبوو.

 

هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی بەلوچ کرد و بەو هۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی بەلوچیش لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەستگیر کرد، لەناویاندا کەسانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ هەن و ئەشکەنجەدراون، هێزە ئەمنییەکان پاسی گواستنەوەیان بەکارهێناوە بەهۆی زۆری ژمارەی دەستگیرکراوەکانەوە.

 

جێگای سەرنجە کە گەلی بەلوچ لە ئێران لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دووچاری زوڵم و چەوساندنەوەی دوو هێندە بوونەتەوە و لە ئەیلولی ٢٠٢٢وە دوای ئەوەی بەرپرسێکی پۆلیس هاوکاتی کوشتنی ژینا ئەمینی دەستدرێژی کردە سەر کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی بەلوچ، خەڵکی بەلوچ بە تایبەت لە ڕۆژانی هەینیدا دێنە سەر شەقامەکان و دروشم دژی ڕژێمی ئێران دەڵێنەوە.