لە سانتا ماریا پێنجەمین ڕێپێوانی ساڵانەی ژنانی بەڕێوەچوو

بۆ بەشداریکردن لە پێنجەمین ڕێپێوانی ساڵانەی ژنان، چالاکوانان، پارێزەران و توێژەکانی کۆمەڵگە لە سانتا ماریا، کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

پێنجەمین ڕێپێوانی ساڵانەی ژنان ڕۆژی شەممە لە پارکی مینامی لە سانتا ماریای ئەمریکا بە بەشداری ژنان، چالاکوانان، پارێزەران و توێژەکانی کۆمەڵگە بە وتنەوەی دروشم و داواکردنی یەکسانی و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و سەپاندنی یاسا بەسەر ژناندا بەڕێوەچوو.

 

پارێزەران و خۆبەخشان لە سانتا ماریا پێکەوە کۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی سەرتاسەری وڵات، کە بۆ مافی یەکسان و مافی زاوزێ دەجەنگن، ڕاگەیاند،  بۆ ئەمساڵیش ڕێپێوانەکە بە ڕێزلێنان لەو ژنانە دەستیپێکرد، کە دەیان ساڵە داکۆکیکارن لە کۆمەڵگەدا.

 

جێی ئاماژەیە ڕێپێوانی ژنان، لە سەرانسەری جیهان لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو، بۆ پشتگیریکردن لە یەکسانی جێندەری، مافە مەدەنییەکان و پرسەکانی تر کە چاوەڕوان دەکرا لە ژێر دەسەڵاتی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێشێل بکرێت، ئەمەش دوای سەرکەوتی دۆناڵد ترەمپی کۆماریخواز لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦دا بەسەر بەرامبەرەکەی هیلاری کلینتۆنی دیموکراتەکان، لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، ترەمپ سەرنجی زۆری بۆ خۆی ڕاکێشا بەهۆی بۆچوونە سیاسییە کۆنەپەرستەکانی کە ژمارەیەکیان سەبارەت بە ژنان بوون.