پەرلەمانتارانی هەدەپە: گۆشەگیری واتە چوون بۆ هەڵبژاردن لە دۆخی شەڕدا

پەرلەمانتارانی هەدەپە ڕایانگەیاند، ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە، دژی هەموو کوردە و داواش دەکەن گەلی کورد یەکگرتوو بێت، بەتایبەتی لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا.

ئەنقەرە

 

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە ڕۆژی ١٨یەمیندا بەردەوامن لە ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئەوەی پارێزەران لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد کۆببنەوە و ئەو گۆشەگیرییە سەختە هەڵبگیرێت.

ئەمڕۆش پەرلەمانتارانی هەدەپە زەینەل ئۆزەن، فەلەکناس ئوجا، کەمال پەکۆز، مووسا پیرۆغڵو، دیلان دیرایەت تاشدەمیر، دەرسیم داغ، و جەلادەت گەیدەلی بەشداربوون و دروشمی "با یاسا لە ئیمرالی جێبەجێ بکرێت" و "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتییە"یان لەبەردەم دەروازەی پەرلەمانی دیکمەن بەرزکردەوە.

 

"ناونیشانی چارەسەرەکە ئیمرالییە"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیاسەتی گۆشەگیری لە ئیمرالی پەیوەندی بە جەختکردنەوە لەسەر کێشەی کوردەوە هەیە و زیادکردنی گۆشەگیری بە مانای سیاسەتی شەڕ و بێ چارەسەرکردنە، "ناونیشان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد ئیمرالییە، گۆشەگیریی بەڕێز ئۆجالان بەو مانایەیە کە حکومەت لە چارەسەر هەڵدێت و شەڕەکە قورستر دەکات، زیادبوونی گۆشەگیری و قووڵبوونەوەی شەڕ دەبێتە هۆی چەوساندنەوە، هەروەک چۆن گۆشەگیری و کێشەی کورد پەیوەندی بەیەکەوە هەیە، لە چوارچێوەی دیموکراسیشدا پەیوەندی بە کێشەی کوردەوە هەیە لە تورکیا، گۆشەگیری چارەسەرکردن قورس دەکات و بوونی شەڕ بەو مانایەیە کە ستەم و فشار لەم وڵاتەدا زیاتر دەبێت.

 

"سندووقەکان لە ناوەڕاستی شەڕدا دادەنرێن"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گفتوگۆ لەسەر ئاسایشی دەنگدانەکان زیادیان کردووە و ئەوەش هاتووە: "زیادکردنی گۆشەگیری قووڵکردنەوەی سیاسەتی شەڕە لە دژی گەلی کورد و بە واتای دەنگدانە لەناو شەڕ و ستەم و چەوساندنەوەدا لە تورکیا هەموو کرێکاران و ئەوانەی ڕەتکراونەتەوە و ئەوانەی ستەمیان لێ کراوە دەبێت باش ئەمە بزانن؛ تا حکومەت بەردەوام بێت لە شەڕ، دیموکراسی پێکنایەت بۆ ئەم وڵاتە و تا شەڕ بەردەوام بێت کەس ئازاد نابێت و هەژاری فراوانتر دەبێت.