ئایدا پورتەقی و ستارە ڕیگی بە قامچی لێدان و زیندانیکردن سزادران

دادگای ئینقلابی زاهیدان سزای زیندانیکردن و قامچی لێدان و سزای زیادەی بەسەر دوو ژنی ناڕازیدا سەپاند کە یەکێکیان منداڵە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی سزای توند بۆ ژنانی ناڕازی و کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژی لە دژیان، یاساکانی مافی مرۆڤی پێشێل کردووە و هەوڵی بێدەنگکردنی دەنگی ناڕازیانی دیکە دەدات.

 

لە دوایین تاوانی ئەو ڕژێمەدا، سزای زیندان، قامچی لێدان و سزای زیادە بۆ دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە دەرچووە کە یەکێکیان منداڵێکە، ئەوانیش ئایدە پورتەقیی ٢١ ساڵە، کە خەڵکی ڕەشت و خوێندکاری ئەندازیاری بیرکاری زانکۆی زاهیدانە، سزای ٩ مانگ زیندانی و ٦٠ قامچی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری لەسەر حیجاب و جلوبەرگی ژنانی ئێرانی بەسەردا سەپێنراوە.

 

ستارە ڕیگی، منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵە، بە دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار تمەن و بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە یاسا و ڕێساکانی هەنووکەیی پەیوەست بە ناڕەزایەتییە یاساییەکانی ئێران، سزای بەسەردا سەپێنراوە.

 

ئەم دوو ناڕازییە لە ١٥ی تشرینی دووەمەوە دەستبەسەرن و لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی زاهیدان بە بیانووی "تێکدانی ئاسایشی گشتی و ئارامی بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی نایاسایی" تۆمەتبار کراون.