بۆ شەبنەم کۆرور فینجانچی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کرایەوە

دەربارەی شەبنەم کۆرور فینجانچی، سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا "TTB"، ئەندامانی دیکە لێکۆڵینەوەی نوێ دەستیپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دژی بەکارهینانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، سەرۆکی یەکێتی پزیشکی تورکیا "TTB" پرۆفیسۆر شەبنەم کۆرور فینجانچی لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند کە پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت، دوای ئەو لێدوانە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

دوای ماوەیەک دەستگیرکردنی، لێکۆڵینەوەی دووەم بۆ پڕۆفیسۆر شەبنەم کۆرور فینجانچی و ئەندامانی تری یەکێتییەکە دەستیپێکرد، لە لێکۆڵینەوەکەدا کە لەلایەن نوسینگەی داواکاری گشتی ئەنقەرەوە دەستیپێکردووە، هاتووە کە شەبنەم کۆرور فینجانچی وسەرجەمی ئەندامانی تری TTB تۆمەتبارکراون بە "ئەندامبوون لەڕێکخراو" و ڕاشگەیەنراوە کە بڕیارێکی نهێنی لەپەڕاوی لێکۆڵینەوەدا دراوە.