تاڵیبان لە ژنانی قەدەغە دەکات بۆ ڕێکخراوە ناحکومییەکان کاربکەن

بە فەرمانێک لەلایەن تاڵیبانەوە، لە ژنانی قەدەغکردووە بۆ ڕێکخراوە ناحکومییەکان کاربکەن، نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی فەرمانەکەی کرد و ئاماژە بەوەکراوە، ئەم هەنگاوە مافی بنەڕەتی پێشێلکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەدوای قەدەغەکردنی کارکردنی ژنانی ئەفغانستان لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان، حوکمڕانە ئیسلامییەکان پاساویان بۆ ئەو هەنگاوە هێنایەوە کە دەڵێن کارمەندە ژنەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆدی جلەکانیان شکاندووە و حیجابیان نەکردووە.

 

بڕیارەکە تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە تاڵیبان قەدەغەی کرد خوێندکارانی کچ بچنە زانکۆکان، ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕەخنەی لەو هەنگاوە گرت و دەڵێت: وێرانکەر دەبێت بۆ خەڵکی ئەفغانستان.

 

فەرمانەکە ڕۆژی شەممە لە نامەیەکی وەزارەتی ئابووری بۆ هەردوو ڕێکخراوە ناحکومییە نەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکان هاتووە، هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی هەر ڕێکخراوێک دەکات کە بە خێرایی پابەند نەبێت، لە ڕێگەی ڕوونکردنەوەوە باس لەوەکراوە کە ژنان بە نەپۆشینی حیجاب شەریعەت دەشکێنن.

 

مێلیسا کۆرنێتی لە چاودێری نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد کە کارمەندە ژنەکان "گرنگ" بوون بۆ گەیشتن بە ژنانی تر لە ئەفغانستان، بەبێ ئەوان لەوانەیە دۆخی مرۆیی بە خێرایی تێکبچێت، لە بارودۆخێکدا کە زۆربەی وڵات لە ئێستادا لەسەر ئاستی ژیان ڕووبەڕووی هەڕەشە لە برسێتی دەبێتەوە.

 

لقی باشووری ئاسیای ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ئەو قەدەغەیەی بە هەوڵێکی تری دڵتەزێن بۆ سڕینەوەی ژنان لە فەزا سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەفغانستان ناوبرد.