مامۆستایانی مەریوان ئاگادارکردنەوەی ئەمنییان بۆ دەنێردرێت

پەروەردەی مەریوان ژمارەیەک مامۆستای بە ئامادەنەبوون لە پۆل تۆمەتبار دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چالاکییەکانی ئەم دواییەیدا بۆ گوشارخستنە سەر خەڵک و بێدەنگکردنی دەنگی ناڕازییان، مامۆستایانی کردە ئامانج.

 

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە، پەروەردەی مەریوان ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئەم شارەی بە بیانووی "بەشداریکردن لە دانیشتن و مانگرتن و خۆپیشاندانی نایاسایی"، "بەکارهێنانی فشاری گروپی بۆ لێکۆڵینەوە لە مەبەستی نایاسایی" و "هاندانی مانگرتن و خۆپیشاندانی نایاسایی" تۆمەتبار کردووە.

 

هەروەها پەروەردە داوای لە مامۆستایان کردووە "بەرگری نووسراوی خۆیان لەگەڵ بەڵگەنامەی پێویست پێشکەش بە دەستەی دادگاییکردنی تاوانە کارگێڕییەکان بکەن".