بۆچی ژنان توڕە دەبن؟

ڕاپرسییەکی ساڵانە لەلایەن گالۆپەوە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ژنان بە تێکڕایی لە جیهاندا لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا توڕەتر بوون، ڕاپرسییەکە هۆکارەکانیش ڕووندەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گالوپ، ڕێکخراوێکی ئەمریکیی تایبەت بە ڕاپرسیی جیهانییە، ساڵانە ڕاپرسی دەکات لەسەر ١٢٠ هەزار کەس لە نێوان زیاتر لە ١٥٠ وڵات و ناوچە، نوێنەرایەتی زیاتر لە ٩٨٪ لە دانیشتوانی پێگەیشتوو لە جیهاندا، بە بەکارهێنانی نموونەی هەڵبژێردراوی هەڕەمەکی، نوێنەری نەتەوەیی و چاوپێکەوتنەکان ڕووبەڕوو یان تەلەفۆن ئەنجام دەدرێن.

 

لە ڕاپرسییەکیدا دەربارەی ئەوەی کە بۆچی ژنان توڕە دەبن هۆکارەکانی خستووەتەڕوو، لە ڕاپرسییەکەدا نمونەی چەند ژنێک دەهێنێتەوە و باس لە توڕەییەکەیان دەکات و ئاماژە بەوەدەکات کە ژنان بەردەوام هەستە نەرێنیەکانی بە تایبەتی تووڕەیی، خەم، پەستان، نیگەرانییەکانیان بەرزە.

 

هەروەها ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە بارودۆخە لە ناکاوەکانی وەک پەتا و ڤایرۆس زیاتر کاریگەری لەسەر ژنان هەیە و نیگەران و توڕەیان دەکات، ئامارێکی ساڵی ٢٠٢٠  دەربارەی نزیکەی ٥ هەزار دایک و باوک لە ئینگلتەرا، لەلایەن پەیمانگای خوێندنی داراییەوە، زانراوە کە دایکان لە کاتی کەرەنتیندا زیاتر لە باوکان بەرپرسیاریەتی ناوخۆییان گرتە ئەستۆ، لە ئەنجامدا کاتژمێرەکانی کارکردنیان کەم کردەوە.

 

لە کەمبۆدیا و هندستان توڕەیی و نیگەرانی ژنان زیاتر بەدیکراوە، دکتۆر لاکشمی ڤیجایاکومار، پزیشکی دەروونی، پێیوایە ئەمە دەرئەنجامی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەیە کە زیاتر ژنان لەم وڵاتانەدا دەرکەوتوون و لە ڕووی ئابووریەوە پەروەردە و دامەزراون و سەربەخۆن.

 

ئەو پزیشکە دەڵێت: لە هەمان کاتدا ژنان بە سیستمی شوێنەواری وباوکسالاری و کولتوورییەوە گرێدەدرێن و ئەمەش توڕەیی لە ژیانی ژناندا دروستدەکات.

 

لە ئەمریکا، زۆر نووسراوە دەربارەی بارگرانی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی لەسەر ژنان، بەڵام ئەنجامی ڕاپرسی جیهانی گالوپ ئەوە نیشان نادات کە ژنان لە پیاوان توڕەترن.

 

سورەیا چیمالی دەڵێت: ژنان لە ئەمریکا هەست بە شەرمەزارییەکی زۆر دەکەن دەربارەی تووڕەیی، ڕەنگە زیاتر تووڕەیی خۆیان وەک فشار یان خەم بڵاوبکەنەوە، لەوانەیە بە شێوەیەکی بەرچاو، ژنە ئەمریکیەکان ئاستی بەرزی پەستان و پەژارە لە پیاوان تۆمار بکەن.

 

ئەمەش لە وڵاتانی وەک بەرازیل و ئۆرۆگوای و پیرۆ و قوبرس و یۆنان ژنان جەختیان کردووەتەوە کە توڕەییەکانیان لە شێوەی فشار و پەژارەدا دەردەخەن، لە بەڕازیل نزیکەی شەش لە ١٠ ژن وتیان کە ئەوان هەستیان بە فشار کردووە، بە بەراورد لەگەڵ کەمتر لە چوار لە ١٠ پیاو.