"ئێمە لە ڕێگەی خەباتی خۆمان ڕێگری لە توندوتیژی دەکەین"

بە نزیکبوونەوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم کە ڕۆژی تێکۆشانە لە بەرامبەر توندوتیژی سەر ژنان، یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال دەستی بە زنجیرەچالاکییەکانی کرد.

شیلان ئاراس

 

شەنگال-  ژنانی ئێزدی کە لە فەرمانی ٧٤دا ڕووبەڕووی توندترین توندوتیژی بوونەوە، بە ڕێکخستن بوون و تێکۆشانیان لە دژی توندوتیژی سەر ژنان زیاد کرد، بە نزیک بوونەوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر، یەکێتی ژنانی گەنج ڕایگەیاند، کە تا ڕۆژی ٢٥ی مانگ چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت و بە بڵاوکردنەوەی نامیلکە دەستیان بە چالاکییەکان کرد.

 

دوێنێ  ١٥ی تشرینی دووەم لە ناوچەی سنونێ، ژنانی گەنج نامیلکەیان بڵاوکردەوە و لە دەوروبەری فولکەی مام زەکیی وێنەی توندوتیژی، وێنەکانی تایبەت بە هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا و ئەو ژنە شەهیدانەی بۆ ئازادی ژن و کۆمەڵگە گیانی خۆیان بەخت کرد، هەڵواسران.

 

لەسەر ئەو بابەتە، ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنج هەدیە حاجی و زیلان شەنگالی بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، هەرچەندە گۆڕان لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا هەیە، بەڵام ژنان هێشتا لە کۆمەڵگەدا زوڵم و ستەمیان بەرامبەر دەکرێت و ڕایانگەیاندووە، کە وەک ژنانی گەنج ئەرکی خۆیان دەگرنە ئەستۆ بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنانی گەنج و گۆڕینی کۆمەڵگە