لەیلا حسێن زادە: بەرخۆدان سنووری نییە، چ لە شەقام بێت یان لە زیندان

لەیلا حسێن زادە لە دیدارێکدا لەگەڵ باوکیدا، درێژەی خەباتی خۆی لە زیندان ڕاگەیاند و ڕەتیکردەوە شوێنە گشتییەکاندا باڵاپۆش بێت.

ناوەندی هەواڵ

 

زیندانی سیاسی لەیلا حسێن زادە پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ئێران کرد کە ماوەی دوو مانگە بەردەوامە، بە ناردنی پەیامێک لە ناو زیندانەوە، وتی: هیچ سنوورێک لە نێوان شەقام و زیندان بۆ خۆڕاگری نییە، ئێمە لە هەموو شوێنێک دژی زوڵم دەوەستینەوە ."

 

برای لەیلا حسێن زادە لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەختی نەخۆشی خوشکەکەی پشتڕاستکردەوە و نووسیویەتی، "خوشکەکەم توشی نەخۆشی لە چاوەکانیدا بووە، سەرەڕای دەستنیشانکردنی لەلایەن پزیشکی زیندان کە پێویستە ڕەوانەی ناوەندێکی چارەسەری بکرێت لە دەرەوەی زیندانەکە، تا ئێستا هیچ مۆڵەتێک بۆ گواستنەوەی دەرنەچووە و هیچ چارەسەرێکیش نەکراوە".

 

باوک و براکەی، دوای ئەوەی چاویان بە لەیلا کەوت، لە ناو زیندانەوە پەیامەکێکی بڵاوکردەوە، وتی: "شۆڕشی ژنانی ئێمە جگە لە تێکۆشان و بەرخۆدانی هیچی تری ناوێت. من لە پشت دیواری زیندانەوەم، سەرەڕای ژاوەژاوی زیندانییەکان، بە هاوارەکانیان لە ساتەوەختی لەسێدارەدان و دەنگی نەفرەتی ئاسن من دەخەوم و لە خەو هەڵدەستم، بەڵام من بەردەوامم لە تێکۆشانەکەم وە پەیوەستم پێوەی تا لە ڕۆژە سەختەکانی شەڕی سارددا خۆم گەرم بکەمەوە بۆ سەرکەوتن."