لە شەبنەم کۆرور فینجانچیەوە: تێکۆشان بەردەوامە

شەبنەم کۆرور فینجانچی بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان دەستگیرکرا، لە زیندانەوە پەیامی بەردەوامی تێکۆشانی بڵاوکردەوە.

ئەنقەرە

 

شەبنەم کۆرور فینجانچی، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی سەندیکای پزیشکانی تورکیا، کە بەهۆی هەڵوێستەکانی دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە باشووری کوردستان لەلایەن تورکیاوە لە ٢٧ی تشرینی یەکەم دەستگیرکرا.

 

شەبنەم کۆرور فینجانچی، پرۆفیسۆر، لە زیندانی ژنانی سینجانەوە پەیامێکی نارد و ڕایگەیاند، "ئەو جیاوازییەی کە ناتوانرێت لەناوببرێت سامانی ئێمەیە، هاودەنگی ئێوە کاتێک دەستگیرکراین ڕەنگدانەوەی ئەمەیە".

 

شەبنەم کۆرور فینجانچی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: هاوکارانی خۆشەویست، بە تەواوی خۆم بۆ ڕاگەیاندنێکی زانستی ئامادە دەکرد بەڵام کاتی پێویست نەبوو، با ئەمە قەرزی من بێت. دەزانم ئێوە درێژە بە تێکۆشانی ئێمە دەدەن. ئەگەر لەناو ئێوەش نەبم و ئەمە دڵتەنگمان بکات، بەڵام بە دڵ و گیان لەگەڵتانم.

 

پێویستم بە هەندێک پشوو بوو، وا بیر بکەرەوە کە چوومەتە پشوو. هەر کە ئیسراحەتم کرد جارێکی تر لەگەڵتان دەبم بۆ بەردەوامی تێکۆشان، ئەو جیاوازییەی کە ناتوانرێت لەناوببرێت سامانی ئێمەیە، پشتیوانی ئێوە کاتێک دەستگیرکراین نموونەی ئەمەیە، ئێمە بە دۆستایەتی و پشتیوانییەوە درێژە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین".