دامەزراوەی نۆبڵ بانگهێشتی باڵوێزی ئێرانی بۆ ڕێوڕەسمی خەڵاتکردن کێشایەوە

لە کاردانەوەکان دژی سەرکوتکردنی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییەکانی ئاشتیانە لە ئێران، دامەزراوەی نۆبڵ بانگهێشتی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی نۆبڵ کێشایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەینی، ٦ی تشرینی دووەم، لە درێژەی کاردانەوە و هەڵویستەکان دژی سەرکوتکردنی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئێران، دامەزراوەی زانستی نۆبڵ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە "بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ترسناک و پەرەسەندنی ئێران، بانگهێشتی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی نۆبڵ دەکێشێنەوە".

 

کاربەدەستانی دامەزراوەی نۆبڵ ڕایانگەیاندووە، "سەرەڕای ئەوەی کە تا ئێستا سوید و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا وەڵامێکی دیپلۆماسی گونجاویان بۆ ئێران پەسەند نەکردووە، بەڵام بڕیارەکەی دامەزراوەکە لەسەر بنەمای ئەو بڕیارەیە کە نابێت باڵوێزی ئێران بۆ خەڵاتی نۆبڵ بانگهێشت بکرێت ئاهەنگ".

 

ئەم بڕیارە دامەزراوەی نۆبڵ دوای ئەوە دێت، هەفتەی ڕابردوو دامەزراوەکە ڕایگەیاند کە بە هۆی لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکرانیا باڵیۆزی ڕووسیا و بێلاڕووس بۆ ڕێوڕەسمی خەڵاتی نۆبڵ بانگهێشت ناکات، بەمەش ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە بەهۆی ئەوەی سیاسەتێکی هاوشێوەی لە دژی کۆماری ئیسلامی نەگرتەبەر. هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زۆرێک له‌ خه‌ڵکی سوید بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی ئێران له‌ دژی کۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ بانگهێشتی باڵوێزی ئێران بۆ ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی نۆبڵ نیشاندا و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵیان ڕێکخست.

 

دامەزراوەی نۆبڵ دامەزراوەیەکی تایبەتە لە ساڵی ١٩٠٠ دامەزراوە بۆ بەڕێوەبردنی کارگێری و دارایی خەڵاتی نۆبڵ. ئەم دامەزراوەیە لەسەر بنەمای ئیرادەی ئەلفرێد نۆبڵ، داهێنەری دینامیت دامەزراوە و هەموو ساڵێک لە ١٠ی کانوونی دووەمدا ڕێوڕەسمی خەڵاتی نۆبڵ بە ئامادەبوونی باڵیۆزەکانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت، وەک یادی کۆچی دوایی ئەلفڕێد نۆبڵ، دامەزرێنەری ئەم خەڵاتە.