پزیشکی دادوەری زمانی کوردی کردە بیانوو و چاوپۆشی لە دۆخی مەقبولەی ٨٠ ساڵ کرد

دەزگای پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵ بە بیانووی "وەرگێڕی کوردی نییە" چاوپۆشی لە مەقبولە ئۆزەری ٨٠ ساڵ کرد و بەپێی ڕاپۆرتەکانی پێشوو ڕاپۆرتێکی نوێ ئامادە دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

مەقبولە ئوزەری ٨٠ ساڵ کە لە ئەدرمێتی شاری وان بە تۆمەتی "یارمەتیدانی ڕێکخراوێکی کوردی" دەستبەسەر کرابوو، سەرەڕای کێشەی تەندروستییەکانی لە زیندانی باڵای ئاسایشی واندا ڕاگیراوە.

 

مەقبولە ئۆزەر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گواسترایەوە بۆ دەزگای پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵ-  ATK، پارێزه‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاند دەزگاکە بە بیانووی "وه‌رگێڕی كورد نییه‌" گوێی له‌ سكاڵاكانی مەقكبوله‌ ئۆزەر نه‌گرتووه‌. پارێزەر دیلان کونت، ڕایگەیاند، کە دەزگای پزیشکی دادوەری بە مەقبولەیان وتووە ئێمە ڕاپۆرتی پێشترمان لەبەردەستدایە، پێویست ناکات هیچ بڵێیت.

 

دوای بڕیاری ATK زیندانی نەخۆش مەقبولە ئۆزەریان ڕەوانەی زیندانی ئاسایشی باڵای وان کرایەوە، پارێزەرەکەشی دەڵێت کە باری تەندروستی مەقبولە تا دێت قورستر دەبێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاپۆرتی ورد سەبارەت بە دۆخی ئاشکرا دەکەن.