شاندی نێودەوڵەتی گەنجان سەردانی ڕژاکیان کرد

مەبەستی ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکانی ڕژاک لەبواری ژناندا، شاندێکی نێودەوڵەتی گەنجان سەردانی ڕێکخراوەکەیان کرد.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ، شاندێکی نێودەوڵەتی گەنجان، کە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک گەنجی کۆمۆنیست و ئیکۆلۆژیست و ڕۆژنامه‌نووس، سەردانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانیان لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوەکەدا کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکە لەبارەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و تێگەشتنیان لەسەر کێشەکانی ژن و دۆز و ئازادی ژن پرسیاریان کرد و گفتوگۆ لەنێوانیاندا ئەنجامدرا.

 

شاندی نێودەوڵەتی گەنجان لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی کۆنگرەی ستار و خۆبەڕێوەبەری باکوور  و ڕۆژهەلاتی سوریا و چەندین ناوەندی دیکەیان کردووە و ئامانجیانە بە ئەزمون و پێشەنگایەتی ژنان لەناو شۆڕش و تێکۆشانی کورد و کوردستاندا ئاشنا ببن و پەیوەندییەک لەنێوان ژنانی کورد و وڵاتەکەی خۆیاندا دروستبکەن و ئەزمونەکان ئاڵوگۆڕ بکەن.