نەخۆشخانەی هیوا بەدەست زۆری نەخۆش و نەبوونی پێویستییەوە گیرۆدەیە

زۆری سەردانیکردنی نەخۆش و توشبووانی شێرپەنجە و هەڵکشانی ڕێژەکە، گرفتی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دروستکردووە و لایەنی پەیوەندیداریش ڕێوشوێنی پێویستی نەگرتووەتە بەر.

سلێمانی

 

بەپێی دواین ئامار کە ڕۆژی ١٩ی مانگ بڵاوکراوەتەوە تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ١٠٥٠    نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە، ٣٩١٢  پشکنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی بۆ نەخۆش ئەنجامدراوە، ٢٦٣ نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە و ٢٢٨ نەخۆش پشکنینی تیشکی و ئیکۆ و  سۆناریان بۆ کراوە، هەر بێی ئەو ئامارانە، ٨٠ نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخڵ بووە و ٣٨٥ نەخۆش لە قاوشە جۆراوجۆرەکانی نەخۆشخانە داخڵ کراون.

 

ئەم ڕێژە زۆرەی نەخۆش لە نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە شێرپەنجە و خوێن و نەبوونی خزمەتگوزاری و دەرمانی پێویست گرفتی بۆ نەخۆشخانە و نەخۆشەکان دروستکردووە کە ناتوانن دەستیان بە دەرمانەکان بگات و دۆخی نەخۆشانی توشبوو بە شێرپەنجە لە قورسیدایە.

 

ئەگەرچی لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار کێشەی نەبوونی دەرمان و خەرج نەکردنی بودجەی دابینکراو بۆ نەخۆشخانەکە ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنی پەیوەندیدار کراوە، بەڵام هیچ کارێک و وەڵامدانەوەیەک بۆ کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا نەخراوەتە ڕوو، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و خۆڵبارین و خراپی کوالێتی خواردنەکان دۆخی توشبووانی شێرپەنجە لە خراپیدایە و توشبوونیش بە شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە.

 

وێنەکان دیمەنی ئەمڕۆی نەخۆشخانەی هیوایە: