ژنان داوادەکەن ئەفغانستان لەبیر نەکرێت

گروپێک لە ژنانی ناڕازی ئەفغانی لە گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا لەناو ماڵێکدا لە کابول، داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد ئەفغانستان لەبیر نەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ١٨ی حوزەیران، گروپێک لە ژنانی ناڕازی لە ئەفغانستان بە ناوی "گروپی یەکێتی و یەکگرتنی ژنانی ئەفغانستان" گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە ماڵێکدا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان ئەنجامدا و داوای مافەکانی ژنانیان کرد و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد ئەفغانستان لەبیر نەکەن.

 

لە دوای خۆپیشاندانەکانی پێشوویان لەسەر ئەو کۆت و سنورانەی کە لە ئەفغانستان بەسەر ژناندا سەپێنرابوو، ژنان بە وتنەوەی دروشمەکانی وەک "ئێمە دەمێنینەوە و دروستی دەکەین"، "ماڵ بە ماڵی ئێمە دەبێتە شوێنی خۆپیشاندان" و "بەردەوام دەبین تا دەگەینە مافەکانمان" هەڵوێستی خۆیان دژی کۆت و بەند و یاساکانی تاڵیبان نیشاندا.