بۆ یەکەمجار، ١٠ ژن لە حکومەتی ئوسترالیادا

حکومەتی نوێی ئوسترالیا تیمی وەزارەتەکەی ئاشکرا کرد کە ١٠ ژن تێیدا بەشدارە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ. ١ی حوزەیران، کابینەی نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی ئوسترالیا سوێندی یاساییان خوارد و ئاشکرا بوو کە ١٠ ژنی وەزیر لە کابینەی نوێدا بەشدارن و نوێنەرایەتی کەمینە ئاینییەکان و خەڵکی ڕەسەنی وڵاتەکە دەکەن.

 

کابینەی نوێی ئوسترالیا بە سەرۆکایەتی، سەرۆک وەزیران ئەنتۆنی ئەلبانیز ٢٣ وەزیری لەخۆگرتووە ١٠یان ژنن، بەراورد بە کابینەی پێشووی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی لیبراڵی سکۆت مۆریسۆنی، کە ٧ ژنی وەزیری لەخۆگرتبوو، هاوکات لە کابینەی نوێدا، یەکەم ژنی ڕەسەنی ئوسترالی بە ناوی لیندا بورنی دەبێتە وەزیری دانیشتووانی ڕەسەن.

 

دوای دوو ڕۆژ لە هەڵبژاردنەکانی ٢١ی ئایار، ئەنتۆنی ئەلبانی وەزارەتێکی کاتی پێکهێنا لەگەڵ چوار ئەندامی سەرەکی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی کە بڕیارە لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بە ئامادەبوونی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی ژاپۆن و هیندستان بەڕێوەبچێت.