جوانی لە ناوەڕاستی جەنگدا؛ دەبێت براوەی خەڵاتی ئەکادیمی یەکێتی ئەوروپا

کتێبی وێنەیی فۆتۆگرافەری ئەفغانیی، فاتمە حسێنی خەڵاتی ئەکادیمیای یەکێتی ئەوروپای بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

فاتمەح حسێنی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ئایار لە تویتەر ڕایگەیاند کە کۆکراوەی وێنەکانی بە ناونیشانی "جوانی لە ناوەڕاستی جەنگدا" لە لایەن چاپی کۆنتراست بوک لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا لە شێوەی کتێبێکی وێنەییدا بڵاودەکرێتەوە.

 

خەڵاتی ئەکادیمی یەکێتی ئەوروپا یەکێکە لە خەڵاتە باوەڕپێکراوەکان لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، کە ساڵانە لەلایەن یەکێک لە پەیمانگا ئەکادیمییەکانی یەکێتی ئەوروپاوە دەبەخشرێت، ئەمساڵ خەڵاتەکە لەلایەن ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی لیجە- Lecce بەخشرا بە کتێبی وێنەیی جوانی لە ناوەڕاستی جەنگدا"ی فاتمە حسێنی، فۆتۆگرافەری ئەفغانی.

 

ئەو وێنانەی لە کتێبەکەدا نیشاندراون کۆکراوەی بەرهەمی شەش ساڵ کارکردنی فەتمە حسێنییە، تێیدا هەوڵیداوە تیشک بخاتەسەر ژنان و هیوا و تێکۆشانی ژنانی ئەفغانی، کتێبەکە لە پێنج بەش پێکهاتووە و لە هەر بەشێکیشدا وێنەگرەکە هەوڵی داوە ژیان و خەم و خۆشی و بنیادنانەوەی دوور لە جەنگ لەلایەن ژنانەوە وێنا بکات.

 

پێشتر لە چەندین پێشانگای فۆتۆگرافیی نێودەوڵەتیدا کۆکراوەی کتێبەکە نمایش کراوە و چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانیش لەو بارەیەوە نووسیویانە.