بەریتانیا، پەرلەمانتارێک ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی نەشیاوی پەرلەمانتارانی پیاو دەگرێت

پەرلەمانتارێکی ژن لە پەرلەمانی بەریتانیا ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی نەشیاوی پەرلەمانتارانی پیاو دەگرێت و ئاماژەی بەوەدا کە پەرلەمانتارانی ژن ڕووبەڕووی زمانی زبر و هەڵسوکەوتی نەشیاو دەبنەوە و لە هیچ جێیەکدا ئەوە جێی پەسەندکردن نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئانی مانی ترولیان، وەزیری بارزگانی لە پەرلەمانی بەریتانیا، ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هەڵسوکەوتی نەشیاوی پیاوانی پەرلەمانتار بەرامبەر بە ژنان لەناو پەرلەماندا دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، ئێمەی پەرلەمانتارانی ژن ڕووبەڕووی وشەی نەشیاو و ڕەگەزگەرایی هەڵسوکەوتی نەشیاو دەبینەوە، ئەمەش لە هیچ جێیەکدا مایەی پەسەندکردن نییە.

 

ئەو پەرلەمانتارە ڕووی قسەکانی دەکاتە پەرلەمانتاران و دەڵێت ئەگەر پیاو بن دەبێت وەک چۆن لەگەڵ کچەکانتان هەڵسوکەوت دەکەن وەهاش بن لە هۆڵی پەرلەماندا، ئانی مانی ترولیان هانی ژنانیش دەدات کە بێنە دەنگ و دەستدرێژییەکان ئاشکرا بکەن، ڕوونیشی کردەوە کە ئەمە بۆ ژنانی گەنج ئاسان نییە بەتایبەت لە جێیەکدا کە جیاوازی هێز لە نێوان ژن و پیاودا هەبێت.

 

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ژن سکاڵایان لای بۆریس جۆنسن کرد کە یەکێک لە ئەندامانی حزبەکەی لە پەرلەمانی بەریتانیادا بە مۆبایل سەیری فیلمە پۆڕنەکان دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە ناڕەزایەتییەکانی ژنانی پەرلەمانتار لە زیادبووندایە و کارۆلین لوکاس، سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز بە بۆریس جۆنسنی ڕاگەیاندووە، "٥٦ ئەندامی پەرلەمان لەژێر لێکۆڵینەوەدان لەبارەی دەستدرێژی سێکسی و ٣ ئەندامی کابینەکەتی تێدایە".