تاڵیبان بە قامچی هەڕەشەی لە ژنانی ئەلمەهدی جبریل هێرات دەکرد

هێزەکانی ئیدارەی کاروباری گشتی لە هێرات بە بیانووی نەپۆشینی حیجاب هەڕەشەی شەق لە ژنان دەکەن لە بەردەم خەڵکدا.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوه خۆجێیەکان ڕایانگەیاند که تاڵیبان ژنانی دانیشتووی ئەلمەهدی جبریل تۆمەتبارکردووە بە نەپۆشینی حیجاب و هەڕەشەی لێدانی قامچیان لێدەکەن لە بەرچاوی گشتیدا

 

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بۆ جاری سێیەم هێزەکانی ئیدارەی تاڵیبان خەڵکی ئەلمەهدی جبریل هەرات کە زۆرینەیان هەزارەن تۆمەتبار دەکەن بەوەی حیجابیان لەبەر نەکردووە و هەڕەشەی قامچی لێدانی ژنانیان کردووە لەبەردەم خەڵکدا.

 

بە پێی سەرچاوەیەک هێزەکانی ئیدارەی تاڵیبان لەم پارێزگایە و ئەنجومەنی زانایان و پیاوە دیارەکانی شارۆچکەی ئەلمەهدی جبریل ناچارکراون بە هاندانی ژنان بۆ پۆشینی ئەو حیجابەی تاڵیبان سەپاندوویەتی، تاڵیبان هۆشدارییان داوه ئەوان کە ئەگەر ژنێک بەبێ ئەگەر حیجاب لەم ناوچەیەدا بینرا، هەم ژنەکە و هەم گەورەکەی هەمان ناوچە سزا دەدرێن.

 

تاڵیبان ژنانی ناچار کردووە نیقاب یان حیجابی ڕەش لەبەر بکەن بۆ ئەوەی دەموچاویان دیار نەبێت.