ژنانی بەیروت: عەبدوڵا ئۆجالان بیرمەندێکی مێژوویی دوور لە سەردەمی خۆیەتی

ژنانی بەیروت ڕایانگەیاند، کە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر کار دەکەن و وتیان: عەبدوڵا ئۆجالان بیرمەندێکی مێژووییە کە دوور لە سەردەمی خۆی هەڵسەنگاندن بۆ مێژوو دەکات.

کارۆلین بزی

 

بەیروت- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ئەنجامی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیدا دەستگیرکرا و ڕادەستی تورکیا کرا، ماوەی ٢٤ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی لەژێر هەلومەرجی سەختی گۆشەگیریدا دەستبەسەرکراوە، سەرەڕای هەموو هەوڵە یاساییەکان، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگەی پێنەدراوە لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی کۆببێتەوە و نزیکەی ٢٣ مانگە زانیاری دەربارەی نییە، کۆمیتەی بەرگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا "سی پی تی" ڕاشیگەیاندووە، کە لە نێوان ٢٠-٢٩ی ئەیلولدا چوونە ئیمڕاڵی بەڵام دواتر وتەیەکی پێشکەشکردو ڕایگەیاند کە لەم سەردانەدا هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا نەکردووە.

 

دەستپێشخەرییەکە سەردانی ئەنجومەنی ئەوروپای کرد

شاندێکی دەستپێشخەریی "نون بۆ ئازادی ئۆجالان" سەردانی ئەنجومەنی ئەوروپایان کرد بۆ سەرنجدان بەو پێشێلکارییانەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی ئەنجام دراوە، سەوسەن شۆمان، وتەبێژی دەستپێشخەری نون، پڕۆفیسۆری یاسا و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بۆ زیندانیانی ژن لە کۆڵۆمبیا، ئەندامی گروپی دژە تاوان لەسەر پەیوەندییە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتیەکان و پەروەردە، عەدالەت دایانا رێسێپرۆ و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی فەڕەنسی، سیلڤی ژیان لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لەگەڵ ئەنجومەنی ئەوروپا کۆبوونەوە شاندەکە هەروەها لەگەڵ ئەمینداری گشتی لیژنەی سەرپەرشتیاران و کوتلەی چەپی ئەنجومەنەکە، هەروەها لەگەڵ باڵی ڕاستی پەرلەمان و لیژنەی پارێزەرانی قوبرس کۆبوەوە، تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا ئەم سەردانەی ڕێکخست و ژنانی بەیروتیش کۆڕێکیان لەسەر وتارەکان ڕێکخست.

 

سەوسەن مەحمود ئەندامی دەستپێشخەرییەکە وتی: بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنج بۆ پێشێلکارییەکانی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە لە زیندانی ئیمرالی ڕاگیراوە، شاندێکی دەستپێشخەری نون بۆ ئازادی بۆ ئۆجالان سەردانی ئەنجومەنی ئەوروپایان کرد، لە لایەکی ترەوە کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنە جیاوازەکان ئەنجام دەدرا و  ئەم لیژنانە ڕایانگەیاندبوو کە لە کۆبوونەوەکاندا 'مافی هیوا'ی بەڕێز ئۆجالان پێشێلکراوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافەکانی ڕێبەر ئۆجالان، وەک دەستپێشخەرییەک کۆبوونەوە و سیمینار و کۆنفرانس ئەنجام دەدەین و بەم شێوەیە فشار دەخەینە سەر هەردوو دەوڵەتی تورکیا و CPT.

 

فشار لە سی پی تی بکرێت

شاندی دەستپێشخەری "نون بۆ ئازادی ئۆجالان" لە سەرسانەکەی بۆ ئەنجومەنی ئەوروپا، لەگەڵ لیژنە جیاوازەکان کۆبوونەوەو ئەو لیژنانە ڕایانگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکاندا مافی ئومێدی ڕێبەر ئۆجالان پێشێلکراوە، دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافەکانی ڕێبەر ئۆجالان، ئێمە وەک دەستپێشخەرییەک کۆڕ و سیمینار و کۆنفرانس ئەنجام دەدەین و بەو شێوەیە فشار دەخەینە سەر هەردوو دەوڵەتی تورک و سی پی تی.

 

"بە فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان گەورە بووم"

دیلان حەسەن، کە ژنێکی کوردە ئەوەی خستەڕوو، کە بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەورە بووە و تیایدا تیشکی خستە سەر کتێبی "مانیفێستی شارستانیەتی دیموکراتیک"ی عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "کاتێک دەستم کرد بە خوێندنەوەی پێشەکی کتێبەکە، زۆر سەرسام بووم و دەستم بە گریان کرد، عەبدوڵا ئۆجالان بیرمەندێکی دوور لە سەردەمی خۆیەتی، داوای ئاشتی و ئاسایش دەکات بۆ ئەوەی بەشێک بن لەو کۆمەڵگەیەی تێیدا دەژین".

 

"عەبدوڵا ئۆجالان بیرمەندێکی نێونەتەوەییە"

بوشرا عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنان وتی: "دەستگیرکردنەکەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بیرۆکەکانی نەکرد، بێگومان لەم پرۆسەیەدا پرسی کورد زیاتر دەناسرێتەوە زۆر کەس ژیان و تێکۆشانی ڕێبەری ئۆجالان نازانن، بەڵام دوای دەستبەسەرکردنی ئۆجالان، زۆر کەس ئەو زانیارییانەیان زانیوە، دوای پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی، جەماوەر بیری لێکردەوە دوای ئەوەی ئۆجالان دەستگیرکرا بوو بە بیرمەندێکی نێودەوڵەتی".

 

سەماح عەلی، کە ئامادەی کۆڕەکە بوو، سەبارەت بە کاریگەری بیرۆکەی ڕێبەر ئۆجالان وتی: "هەوڵدەدەم بیرۆکە ئایدیۆلۆژییەکەی ڕێبەری عەبدوڵا ئۆجالان ببینم و سوودی لێوەربگرم، من دەروونناسی دەخوێنم و هەوڵ دەدەم لە ڕووی دەروونییەوە لە ڕاستی ئەم بابەتە تێبگەم، من فەلسەفەی ئەم مرۆڤە لەئامێز دەگرم، نەک تەنها وەک ڕابەری خۆم، بەڵکو وەک نموونەی خۆم لە ژیاندا دەیبینم".