ئامینە کاکە باوە: تێکشکانی داعش لە کۆبانێ گورزێکی قورس بوو بۆ ئەردۆغان

ئامینە کاکەباوە، پەرلەمانتاری پێشووی سوید سەبارەت بەهێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە، ئەردۆغان هێشتا داخی تێکشکاندنی داعشی لەکۆبانێ لەدڵدایەو ئەوە گورزێکی قورس بوو بۆی.

ناوەندی هەواڵ


ئامینە کاکە باوە، پەرلەمانتاری پێشووی سوید لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی نۆرس پرێس وتویەتی: "هەمولایەک سیمبوڵێتی خەباتی ژنان‌و پیاوانی کورد دەزانێت کە چۆن بونەتە پاڵەوانی جەنگی دژ بەداعش، بەزاندنی داعش لەکۆبانێ گورزێکی بەسوێ بوو لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا.".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ‌و پەڕلەمانی تورکیا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت دەنگی دەنگدەرانی تورک بەکوشتنی هاوڵاتیانی کورد بەدەستبهێنن.

ئامینە کاکەباوە دەیەوێت دەنگی بەهەموو گەلی کورد لەتورکیاو هێزە دیموکراتەکان بگات بەوەی لەهەڵبژاردنی داهاتوودا جارێکی تر دەنگی خۆیان نەدەنەوە بەڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار.


ئەوەشیخستووەتەڕوو کە دوو خۆپیشاندان لە حەوشەیەکی دەرەوەی پەرلەمانی سوید ڕێکدەخرێت یەکێک لە دژی فرۆشتنی چەکی سویدی بە تورکیا بە پێی ڕێکەوتنێک کە لەگەڵ ئەوی دواییدا واژۆ کراوە و یەکێکی دیکەشیان بۆ ئیدانەکردنی هێرشە دڕندانەکانی تورکیا بۆ سەر شارەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

 

داوای لەدانیشتوان و کوردەکانی سوید کرد بەشداری لەو خۆپیشاندانانەدا بکەن،هەروەها ئاماژەی بە هێرشەکانی ڕژێمی ئێران کردو داوای لە جیهان کرد کە مافە ڕەواکانی گەلی کورد لەبەرچاو بگرن.