تاژێ: بێدەنگی دەریدەخات کە هاوکاری هەیە

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی " TAJÊ" لە لێدوانێکی نوسراودا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و بێدەنگی  "OPCW"ی شەرمەزارکرد.

ناوەندی هەواڵ

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە لێدوانێکی نوسراودا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر خاکی کوردستان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی شەرمەزارکرد، تاژێ لە راگەیەندراوەکەیدا بێدەنگیی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی "OPCW"ی لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر  شەرمەزار کرد و وتی: "بێدەنگی ئەوە دەردەخات کە هاوکاری هەیە".

 

لێدوانەکەی تاژێ بەو شێوەیەیە:

"دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و هاوبەشەکەی پەدەکە لە مانگی نیسانەوە هێرشی دڕندانەیان بۆسەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەنجام داوە بۆ لەناوبردنی گەریلاکانی ئازادی هەموو تەکنیک و سوپا و چەتەکانیان چالاکییان ئەنجامدا، بەرخۆدانی ئێستای گەریلا هەموو هێرشەکانی دوژمنی پووچەڵ کردەوە چونکە دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر ئیرادەی گەریلا شکستیهێناوە، لە دەرەوەی ڕەوشتی مرۆڤایەتی شەڕ دەکات و بە چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر پێگەی گەریلا، لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بێدەنگی هەیە لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک هەرچەندە ئەوان دەزانن ئەمە لە دەرەوەی یاسای شەڕدایە، بەڵام هیچ هەڵوێستێک لە دژی دەوڵەتی تورک نییە.

 

"ئەوان بە هاواری کۆمەڵگەی ئێزدی هاتوون"

هێرشی سەر کۆمەڵگای ئێمە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە کرایە سەر ئێمە هەموو جیهان خۆی کەڕ کردووە، زۆربەی ژنەکان کرانە ئامانج، بۆیە بە ئازارترینیان ژن بوون ئەو دۆخەی کە ژنان و کۆمەڵگاکەمان تێیدا بەشدار بوون، گەریلاکانی ئازادی کوردستان هاتنە ناو کۆمەڵگەی ئێزدییەوە، بۆ ڕزگارکردنی شەنگال لە دەستی داعش، گەریلاکانی ئازادی و پەکەکە بەبێ حساب بەرخۆدانی گەورەیان ئەنجامدا لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانەدا، خاکی پیرۆزی ئێزدی لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا، ئەمڕۆ ئەو گەریلایانەی کە لە دەستی داعش ئێمەیان ڕزگارکرد هێرشێکی زۆر سەخت دەکرێتە سەریان لەلایەن دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا لەم ڕۆژانەی دواییدا ١٧ گەریلای ئازادی بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو شەهید کراون.

 

"هەمان هێزن"

"ئێمە بێدەنگیی مەیدانی نێودەوڵەتی و "OPCW" لە دژی ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەین ئەو بێدەنگییەی ئێستا دەریدەخات کە هاوکاری هەیە و دەیانەوێت تێکۆشانی ئازادی گەلی لەناوبەرن، ئێمە دەزانین ئەوانەی ئەمڕۆ هێرش دەکەنە سەر گەریلاکان و لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ فەرمانیان لەسەر ئێمە بەرزکردەوە بۆ لەناوبردنی ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵگەی ئێزدی هەمان ئەو هێزانە بوون کە ئەمڕۆ بێدەنگن، ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی دژی هێرشەکانی سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەوەستینەوە هەتا دەوڵەتی تورک و پەدەکە تێکدەشکێن، ئێمە لە تێکۆشانێکی بێهاوبەشدا دەبین، داواکاری ئێمە بۆ هەموو ژنانی ئێزدی و ئازاد ئەوەیە کە دژی ئەو هێرشانە لەگەڵ گەریلای ئازادی بن".