لە میسر منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ لە لایەن باوکیەوە کوژرا

لە میسر منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بە دڕندانەترین شێوە لە لایەن باوکیەوە ئەشکەنجە دراو گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە دوورگەی واڕاق لە پارێزگای گیزای میسر منداڵێکی کچی تەمەن سێ ساڵ بەبیانوی ئەوەی بەبێ مۆڵەت دەرگای ساردکەرەوەی کردووەتەوە، لە لایەن باوکیەوە ئەشکەنجە دراو گیانی لەدەستدا.

 

ئەوە ئاشکرا کراوە کە چەند مانگێک بەر لە ئێستا باوکی ئەو منداڵە لە هاوژینی یەکەمی جیابووەتەوەو دووبارە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەو کچەکەی بردبووە لای هاوژینی دووەمی.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی داواکاری گشتی، باوکە بکوژەکە دانی بەوەدا ناوە کە ئاگری لە لاشەی کچەکەی بەرداوە و بە کێبڵی تەلەفۆن لێیداوە تا گیانی لەدەستداوە.