لە قوم ژەهراویکردنی خوێندکاران بەردەوامی هەیە

ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکانی شاری قوم گەیشتە بۆروجێرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتێکدا پێشتر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندبوو کە ژەهراویکردنی خوێندکارانی بۆروجێرد پەیوەندی بە زنجیرەی ژەهراویکردنی قومەوە نییە، بەڵام ئەمڕۆ شەممە ژەهراویکردنی خوێندکاران لە بۆروجێرد بۆ جاری سێیەم دووبارە بووەوە.

 

بە پێی ئەو هەواڵەی کە میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاوی کردوەتەوە، لەگەڵ دووبارەبوونەوەی ژەهراویکردنی خوێندکاران لە بۆروجێرد، ٤٤ خوێندکاری دیکە لە ئامادەیی "ئەحمەدیە"ی کچان ژەهراوی کراون.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوو جاری پێشتر ٢١ خوێندکار و ٥٢ خوێندکاری دیکە ژەهراوی بوون.

 

ژەهراوی کردنی خوێندکاران لە بۆروجێرد، دوای ژەهراوی کردنی زنجیر بۆ خوێندکاران لە قوم، بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان لەو بارەیەوە.

 

پشکنەری لوڕستان ڕایگەیاندووە کە هۆکاری ژەهراوی کردنی زنجیرەیی خوێندکارانی ئامادەیی ئەحمەدیە بۆروجێرد تا ئێستا ڕوون نییە و ڕایگەیاند کە هۆکاری ئەم بابەتە بە شێوەیەکی تایبەت خراوەتە کارنامەی پسپۆڕانی ڕێکخراوی پشکنینەوە.

 

هەروەها قایمقامی بۆروجێرد داخستنی کاتی ئامادەیی ئەحمەدیەو جێگیرکردنی هێزی تایبەتی لەم ئامادەییەدا ڕاگەیاند.