ژیانی ژنان لە یەمەن بەهۆی قەیرانەوە تا دێت سەختتر دەبێت

بارودۆخی ژیان لە یەمەن بەهۆی ناکۆکییە بەردەوامەکانەوە سەختتر دەبێت و نرخی هەموو شتێک بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئەو ژنانەی لە تەعز دەژین، بەهۆی تێچووی ژیان و نەبوونی دەرفەتەوە ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە.

هالە حاشیدی

 

یەمەن- ئەو قەیرانەی کە بۆ ماوەی ٩ ساڵە لە یەمەن بەردەوامە و ژنان بەهۆی قەیرانی ئێستا خراپبوونی خانوەکان و کۆچ و بەرزبوونەوەی نرخەوە دەناڵێنن.

 

ئەسما سامت دەربارەی بارودۆخەکە وتی: کرێی خانوو کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژنان هەیە، چونکە دەبێت بە تێچوویەکی زیاتر بژین، ئێمەی ژنان بەهۆی بارودۆخی ئابوورییەوە زۆر کار دەکەین، ئەمەش وامان لێدەکات هەندێک لە ئەرکەکانمان پشتگوێ بکەین، هەندێک شت بکەین لە هەمان کاتدا، بارودۆخی ئێستا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانمان هەیە، هەم لە ڕووی کار و هەم لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا، بەهۆی پێکدادانەکانەوە نرخی کەرەستەی سەرەتایی و کرێی خانوو بەرز دەبێتەوە، بە تایبەتی لە شاری تەعز دۆخی ئابووری وڵاتەکەی خستە ئاستێکی خراپەوە.

 

"بەرزبوونەوەی نرخی کرێ کاریگەری لەسەر ژنان هەیە"

هیبە نوری، چالاکوان ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی کرێ لەم دواییانەدا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژیان هەبووەم کرێی خانووبەرە لە تەعز زیادی کرد، زیادبوونی کرێ کاریگەری لەسەر ژنان هەیە. لە لایەکەوە، ژنان ناتوانن کرێ بدەن، لە لایەکی ترەوە، دەبێت بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن، لەبەر ئەوە کێشەی زۆر هەیە.

 

"کێشەکانی ئێستا ڕێگە بە ژنان نادەن لە ڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆ بن"

هیبە نوری ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی شەڕ و پێکدادانەکان کرد و وتی: بەهۆی پێکدادان و گەمارۆکانی ئێستا، شارەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە، کۆمەڵگەی یەمەن و شاری تەعز زیانیان بەرکەوتووە، ئەم دۆخە ئاڵۆزە باری شارەکەی خراپتر کردووە، ژنان ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە هەم لە بواری پەروەردە و هەم لە دۆزینەوەی کاردا، زۆرێک لەو خوێندکارانەی لەژێر گەمارۆدان ناتوانن بچنە زانکۆکان و کرێی خوێندن بدەن.

 

هیبە نوری ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی یەمەن یاسایەکیان دەرکردووە بۆ ڕاستکردنەوەی نرخی شتەکان، بەڵام بەهۆی نەبوونی کۆنترۆڵ و سەرپەرشتیکردنەوە، ئەم یاسایانە بە دەگمەن جێبەجێ دەکرێن، هەروەها هەندێک لایەن دەبنە هۆی خراپ بەکارهێنانی مەرجی قازانج، ڕێککەوتنێک هەیە لە نێوان خاوەنەکان و خەڵکدا بۆیە دەبێت سنوورەکە دیاری بکرێت.

 

"ژنان بەهۆی کێشەی جۆراوجۆرەوە ناتوانن بچنە ناو کۆمەڵگەوە"

هیبە نوری لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، جەنگ و ململانێ و بارودۆخی ئابووری دەرفەتی کار بۆ ژنان کەم دەکەنەوە و وتی: ئەم  بارودۆخە هەموو دەبنە هۆی ئەوەی ژنان نەتوانن بچنە ناو کۆمەڵگەوە و ڕۆڵیان لە بواری ئابووریدا لاواز دەبێت، هەروەها ئەم کێشەیە کاریگەری لەسەر ژنان و خێزانەکانیان هەیە و کاریگەری خراپی ئابووریشی هەیە، لەبەر ئەوە، ژیانی ژنان و منداڵان قورس دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەشبوونی خێزانەکان و کێشە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان.