لە باشووری لوبنان چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی هەڵمەتێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان چوار کەس لە بنەماڵەیەک  گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی سەرچاوەکانی بەرگری شارستانی و ئەمنی، ئەمڕۆ، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان، ٤ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

 

لە سەرەتای شەڕی غەززەوە سنووری باکووری ئیسرائیل بووەتە ناوەندی ململانێکانی هێرشەکانی نێوان حزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیل، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا زیاتر لە ٧٥ هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هاویشتنی موشەک لە لوبنانەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی ١٠ سەرباز و چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی، هاوکات هەزاران کەس لە هەردوو دیوی سنوورەکان لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی بۆردومان لە نێوان هەردوولا زیانیان بەرکەوتووە.