حکومەتی تورکیا هەزار و ٥٠٠ هێکتار زەوی کشتوکاڵی لە مەنبەج سووتاند
لەئەنجامی ئەو ئاگرەی کە چەتەکانی تورکیا لە لادێکانی مەنبەج بەریاندا، هەزار و ٥٠٠ هێکتار زەوی کشتوکاڵی و زیاتر لە ١٨ هەزار داری زەیتون سووتاون.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2024/05/20240525-20240525-image-870x-665209f2cc322-jpgac46bd-image-jpg74b567-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە دوای هاتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانەوە، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە سەرتاسەری بەرەکانی جەنگی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاگریان لە کێڵگەکان بەرداوە، لە میحوەرەکانی شەڕ لە لادێکانی کانتۆنی مەنبەج، چەتەکانی تورکیا ئاگریان لە کێڵگەکان بەردا و ڕووبەرێکی فراوانی کێڵگە کشتوکاڵییەکان و دار زەیتونەکانیان سووتاند.
چەتەکان لە نزیک بارەگای دەوڵەتی تورکیا لە گوندی شەخس ناسرەوە بەرەو گوندەکانی قرتوێرانە مێزین، قرتوێرانە بیچوک و یەڵنی تەقەیان کرد، تیمی ئاگرکوژێنەوە و خەڵکی ئەو گوندانە هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدەن کە گەیشتووەتە ماڵەکان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییەکان ساڵی ڕابردوو ٥٠٠ هێکتار لە کشتوکاڵ کە لەنێویاندا شەش هەزار داری زەیتون لە گوندەکانی قرتوێرانی گەورە و قرتوێرانی بچووک و هەروەها دوو هەزار داری زەیتون لە گوندی یالنی سووتێنراون.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی لە گوندی داگیرکراوی کیرێدیەوە گوندەکانی جەبلە حەمرە، حوتە، سیب مەکسزۆم، میلوەران ئاگریان تێبەردا، لە ئەنجامدا بە گوتەی خەڵکی گوندەکە هەزار هێکتار سووتاوە.