دووەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی سووریا دەستیپێکرد

دووەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە حەلەب بە دروشمی "لە سووریایەکی خۆبەڕێوەبەر و یەکگرتوو، بە یەکگرتوویی ژنان، کۆتایی بە جەنگ دەهێنین و ئاشتی بونیاد دەنێین" دەستیپێکرد.

حەلەب

 

بە دروشمی "لە سووریایەکی خۆبەڕێوەبەر و یەکگرتوو، بە یەکگرتوویی ژنان، کۆتایی بە جەنگ دەهێنین و ئاشتی بونیاد دەنێین"، دووەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە حەلەب دەستی پێکرد، ٢٠٠ نوێنەری ژن لە هەموو بەشەکانی سووریاوە ئامادەی کۆنگرەکە بوون کە لە  هۆڵی جزیرەی حەلەب بەڕێوەدەچێت.

 

کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. وتاری دەستپێکردنی کۆنگرەکە لەلایەن ڕیهاب ئیبراهیم، بەناوی کۆردیناسیۆنی سەحێل پێشکەش کراو تیشکی خستە سەر قەیرانی سووریا و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە قەیرانەکەدا و وتی: پیرۆزبایی ئەم کۆنگرەیە لە هەموو ژنانی سووریا دەکەین، ١٣ ساڵ بەسەر قەیرانی سووریادا تێدەپەڕێت، کە تێیدا ژنان زۆرترین کێشەیان هەیە، سوپاس بۆ ئەو شۆڕشەی کە ڕوویداوە، ژنانی سووریا ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن لە هەموو بوارەکاندا و هیوادارین ئەم کۆنگرەیە ببێتە شوێنێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی ژنان، بە هیوای ئەوەی وڵاتێکی ئازاد و خۆبەڕێوەبەر دابمەزرێنرێت.

 

گولستان ئەندیک، ئەندامی نووسینگەی پەیوەندییەکانی قامیشلۆ، لەبارەی کۆنگرەکەوە وتی: لە ساڵی ٢٠١٧، کۆنگرەی یەکەم بەڕێوەچوو و دوای ماوەیەک، دووەمین کۆنگرەی خۆمان ئەنجامدا. بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە و ئەو گرژییانەی تێیدا دەژین، کۆنگرەی دووەممان کەمێک درەنگ ئەنجامدا، بۆ ماوەی ساڵێک ئامادەکاری بۆ ئەم کۆنگرەیە کراوە، پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو ژنانی سووریا هەبوو و بانگهێشتمان کردن، ژنان لە حزبە سیاسییە سەربەخۆکان و هەموو ئەو ژنانەی کە بەشدارن لە دامەزراوەکاندا بەشدارییان تێدا کردووە، دەمانەوێت ئەم کۆنگرەیە پڕبکرێتەوە، بە بۆچوونی جیاواز، داوامان لە ژنانی زانست کرد کە ئەم کۆنگرەیە دەستپێبکەن و ئەنجامی سەرکەوتوو بەدەستبهێنن.

 

کۆنگرەکە لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.