ژنێکی گەنج بە هۆکارێکی نادیار لەسەر پردێک کەوتە خوارەوە

ژنێکی گەنج لەسەر پردی “خاڵە شیهاب” نزیک فاملی مۆڵ لە شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەی نەزانراوە، بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا لە ژیاندایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمێک پێش ئێستا، لە شاری سلێمانی ژنێکی گەنج لەسەر پردی “خاڵە شیهاب” نزیک فاملی مۆڵ کەوتوەتە خوارەوە، بەپێی وتەی لایەنی پەیوەندیدار تا ئێستا لە ژیاندا ماوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

 

دەربارەی وردەکاری ڕووداوەکە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی سەرکەوت ئەحمەد بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ژنێکى گەنج لە شاری سلێمانی بە هۆکارێکى نادیار لەسەر پردی “خاڵە شیهاب” نزیک فاملی مۆڵ کەوتووەتە خوارەوە.

 

وتیشی: لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێراوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، هەروەها بێهۆشە و دۆخی ناجێگیرە.

 

باسی لەوەشکرد، هیچ زانیارییەکی کەسیی تا ئێستا نەزانراوە بەوەی، کە ناوی چیە و تەمەنی چەندە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.