شەوچەرەی ٤ی نیسان؛ دایکان گۆرانییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چڕی
کۆنگرەی ستار بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای بنەماڵەی شەهیدان و تەڤگەری چاند و هونەر لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٤ی نیساندا ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، شەوچەرەیەکیان ساز کرد.

حەسەکە
کۆنگرەی ستار بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای بنەماڵەی شەهیدان و تەڤگەری چاند و هونەر لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکان بۆ ٤ی نیسان، ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شەوچەرەیەکیان ساز کرد و ئەو دایکانەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد کەوتووە، هۆنەران و دایکانی گەریلا و گۆرانیبێژانی ژنی کورد ئامادە بوون و گۆرانیان چڕی.
"٤ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەی هزری دیموکراتیکە"
ڕیما عیسا، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆنگرەی ستار، وتی: ٤ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەی هزری دیموکراتیکە، بەم فەلسەفەیە، ئەمڕۆ ژنان پەروەردە دەکەن و کۆمەڵگەکەیان بەڕێوە دەبەن، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕیزە چالاکی بەڕێوە برا بۆ ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ئەمشەویش بە، شەوچەرەیە کۆتایی بە بەرنامەی ٤ی نیسان دەهێنین.
پاشان ئێوارەی هونەری بە پێشکەشکردنی هۆنراوەی کوردی و گۆرانی دەستی پێکرد و ئەو دایکانەی کە چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد کەوتووە، ڕۆژی ٤ی نیسانیان لە هەموو جیهان پیرۆز کرد و بەڵێنیان دا ئاستی خەبات و بەرخۆدان بەرز بکەنەوە.