لە کازاغستان ١٠ هەزار کەس کە نیوەیان منداڵن بەهۆی لافاو شوێنەکانیان جێهێشتووە

بەهۆی ئەو لافاوەی لە توانەوەی خێرای بەفرەوە دروستبووە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس کە نیوەیان منداڵن ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی باری لەناکاوی کازاخستان لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی ئادار ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ١٠ هەزارو ٥٨٧ کەس لە حەوت ناوچەوە تورکستان، ئەکتۆپینسک، کۆستانای لە ڕۆژئاوای کازاخستان، ئەکمۆلا، ئۆلێتاو و ئابای شوێنەکانیان جێهێشتووە،  لەناویاندا ٥ هەزارو ١٠١ منداڵ هەن.

 

کاربەدەستان ئاماژەیان بەوەکرد، ٥ هەزارو ٤٩٧ کەس لە ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی کاتیدان، کە ٧٣٩ هەزاریان منداڵن، لافاوەکە گەورەترین لافاوە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا.

 

هەروەها لیژنەی ئاسایشی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەندێک ئاڕاستەی سنووری نێوان ڕووسیا و کازاخستان بەهۆی لافاوەوە.