کێشەی ئاو و کارەبا لە تەعز باری ژنان زیاتر دەکات

ئەو ژنانەی لە شاری تەعزی یەمەن دەژین ڕایانگەیاند بەهۆی کێشەی ئاو و کارەباوە ناچارکراون هەوڵی زیاتر بدەن.

هالە حاشدی

 

یەمەن- لە شاری تەعز لە یەمەن، بەهۆی کەمی ئاو و کارەباوە، کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی ماڵەکان هەیە، پێداویستییەکانی شوشتن و تەوالێت و چێشت لێنان دابین نەکراوە و باری ماڵەکان زیادی کردووە، بەمەش ئەو ژنانەی بە کاری ناو ماڵەکانیان زیندانی کراون، باری سەر شانیان گرانتر بووە.

 

"بارمان قورستر دەبێت و تەندروستی ژنان لەکاتی جەنگدا لە مەترسیدایە"

هودا ساڵح، یەکێک لەو ژنانە، ئاماژەی بەوەکرد، کاری ڕۆژانەی ماڵ بەهۆی کێشەی ئاوەوە زیادی کردووە و وتی: ئەو بارودۆخە سەختەی ئێستا تێیدا دەژین کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە و تەندروستی ژنان هەیە، بە تایبەتی ژنانی دووگیان تووشی کێشەی زیاتر دەبن، تەندروستی ژنان لە کاتی جەنگدا لە مەترسیدایە."

 

نادا مەقتەری ڕایگەیاند، نەبوونی ئاو و کارەبا و پێداویستییە بنەڕەتییەکان دەبێتە هۆی بەرپرسیارێتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەو ناتوانن پێداویستییە تەندروستییەکانی وەک خۆراک و دەرمان بەدەست بهێنن.

 

"ژنان زیاتر کاریگەرییان لەسەرە"

ئەمەل محەمەد کۆنی، کە لە دەرەوەی ماڵ کاردەکات وتی: کێشەی ئاو کاریگەری نەرێنی لەسەر کاری ماڵەوە هەیە، کاتێک خواردن دروست دەکرێت، جلوبەرگەکان دەشۆردرێن، پاککردنەوە پێویستە، ئەو زەحمەتییانەی ڕووبەڕووی دەبینەوە زیاد دەکات،  نایەکسانی نێوان ژن و پیاو لە ژیانی ڕۆژانەدا کاریگەرییەکی نەرێنی زیاتری لەسەر ژنان هەیە لەم جۆرە دەستگەیشتنانەدا، هەرچەندە خزمەتگوزاری بۆ ژنان کەمە، بەڵام بۆ پیاوان کێشە نییە، بەهۆی کێشەی ئاو و کارەباوە، ژنان ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت دەبنەوە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ناتوانین خواردنێکی تەندروست دروست بکەین.

 

عەلا سەلاحی، چالاکوان کە لە تەعز دەژی وتی: جەنگەکە زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵان هەبووە و ناچارکراون بڕۆن بۆ شوێنە دوورەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان، هەروەها کێشەی ئاو و کارەبا کاریگەری نەرێنی لەسەر خوێندکاران هەیە، بەهۆی کێشەی ئاوەوە، ژنان هەوڵی زۆر دەدەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان.